رووداو - تەندروستی
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی راپەڕین رایدەگەیێنێت، بەشێکی زۆری ئەو نەخۆشانەی رەوانەی هەولێر و سلێمانی دەکەین، پێویستیان بە چاودێریی چڕ، قەستەرە و باڵۆن و بەشی منداڵە ناکامەکان هەیە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 3-8-2025 د. سەفەر حەسەن، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی راپەڕین بە رووداوی راگەیاند، هێشتا ئەو نەخۆشخانە فریاکەوتنەی لە رانیە کرایەوە ئامێری بۆ دابین نەکراوە و چاوەڕێی بەغدان. ئەو ئەمەشی بە چارەسەرییەکی کەمکردنەوەی ناردنی نەخۆش بۆ پارێزگاکان دانا.
د. سەفەر حەسەن دەڵێت: دەمێکە ناردنی نەخۆش بۆ هەولێر و سلێمانی لە کۆیەوە بەردەوامە و ئەمەش بەهۆی کەموکورتییەکانی کەرتی تەندروستیی راپەڕین دەگەڕێتەوە بەتایبەت نەبوونی بەشی چاودێریی چڕی منداڵانی تازەلەدایکبوو هەروەها نەبوونی سەنتەرێکی دڵ بۆ قەستەرە و باڵۆن.
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی راپەڕین نەیشاردەوە، بە زیادبوونی ناردنی نەخۆش بۆ هەولێر و سلێمانی بودجەیەکی زۆر و خەرجییەکی زیاتر پێویستە و رۆژانە بە تێکڕا 3 بۆ 4 نەخۆش بۆ چارەسەر دەنێردرێنە هەولێر و سلێمانی.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ