رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی تەندروستیی عێراق دەڵێ، پشکی هەرێمی کوردستان لە دەرمان و پێداویستییە تەندروستییەکان، بە دەرمانی شێرپەنجەشەوە، بەگوێرەی رێژەی دانیشتووان دابین دەکرێت.
سەیف بەدر، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە، 03-09-2025 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "وەزارەتی تەندروستی پشت بە پلانێکی نیشتمانی دەبەستێت بۆ دابەشکردنی دەرمان و پێداویستییە تەندروستییەکان، ئەوەش بەگوێرەی رێژەی دانیشتووان و داتای فەرمیی وەزارەتی پلاندانانی عێراق کە هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە."
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاماژەی بەوەش کرد، "پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان پشکی خۆیان لە دەرمان و کەرەستە تەندروستییەکان هەیە، چونکە دابینکردنەکەی ناوەندییە."
سەیف بەدر گوتی، "هەندێک دەرمان هەن فەرمانگەکان خۆیان دەیانکڕن یان گرێبەستی بۆ دەکەن، بەڵام دەرمان و ڤاکسین و خزمەتگوزارییە سەرەکییەکان لەلایەن ناوەندەوە دابین دەکرێن و پشکی هەرێمی کوردستانیش بەگوێرەی رێژەی دانیشتووان دەبێت، بە چارەسەرییەکانی شێرپەنجەشەوە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ