رووداو - تەندروستی
ئەنجامی توێژینەوەیەک لە دانیمارک هۆشداری بە پیاوان دەدات لەبارەی خۆراکە خێراکان و دەریدەخات، سپێرمیان کەم دەکاتەوە.
توێژینەوەکە لە زانکۆی کۆپنهاگن لە دانیمارک لەسەر 43 پیاو کرا و لە گۆڤاری Cell Metabolism بڵاو کراوەتەوە، توێژەران ئاشکرای دەکەن، خۆراکە خێراکان ئەگەری قەڵەوبوون زیاد دەکەن، بەمەش کواڵیتیی سپێرمەکان لە پیاوان لاواز دەبێت کە دەشێت نەزۆکی لێبکەوێتەوە.
د. جێسیکا پرێستن، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت: ئەگەر بە بڕێکی کەمیش بێت، خۆراکە خێرا و ئامادەکراوەکان زیان بە توانای زایەندی دەگەیێنن، چونکە بەشداربووانی توێژینەوەکە ئاستی هۆڕمۆنەکانی تێستۆستیڕۆن و FSHـیان دابەزیبوو کە بۆ بەرهەمهێنانی سپێرم گرنگن.
توێژینەوەکە لەماوەی سێ هەفتە کرا و رۆژانە بەشداربووان دوو ژەم خۆراکە خێراکانیان پێدرا، هەر پیاوێک دوای ئەو ماوەیە کێشیان زیادی کردبوو و ئاستی بەرهەمهێنانی سپێرمەکانیشیان دابەزیبوو.
خۆراکە خێراکان ئەم هەموو وەزشەیان پێویستە، بۆ ئەوەی رێگری بکەیت لە قەڵەو بوونت پێیانەوە.
باسی بەرهەمهێنانی سپێرم دەکەین و دکتۆر ئاراس لە بەرنامەیەکیدا شەرواڵێک بەرز دەکاتەوە و دەڵێت، ''شەرواڵ بردییەوە''.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ