رووداو - تەندروستی
حکومەتی بەریتانیا بە فەرمی رایدەگەیێنێت، فرۆشتنی هەموو خواردنەوە وزەبەخشەکان بۆ نەوجەوان و منداڵانی خوار 16 ساڵان قەدەخە دەکرێت، ئەم هەنگاوەش وەکو دەستپێشخەرییەکە بۆ هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی 'قەڵەوی، دڵەڕاوکێ و تێکچوونی خەو' لەنێو منداڵان.
بەپێی ئەو بڕیارە نوێیەی حکومەتی بەریتانیا کە کیەر ستامەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا سەرپەرشتیی دەکات، خواردنەوە وزەبەخشەکان بەتایبەت ئەوانەی لە لیترێکدا زیاتر لە 150 میلیگرام کافاینیان تێدایە بۆ کەسانی خوار 16 ساڵان قەدەخەیە.
سەرۆکوەزیران دەڵێ، بەو بڕیارە رێگری دەکرێت لە قەڵەوبوونی 40 هەزار منداڵ و یارمەتیدەر دەبێت بۆ رێگریکردن لە تێکچوونی خەو و کەمکردنەوەی دڵەڕاوکێ و سەرنجی منداڵان.
وێس ستریتینگ، وەزیری تەندروستی و چاودێریی کۆمەڵایەتیی بەریتانیا دەڵێت: رەنگە خواردنەوە وزەبەخشەکان بە رووکەش بێزیان دەربکەون، بەڵام کاریگەریی راستەوخۆ و درێژخایەنیان لەسەر تێکچوونی خەو و سەرنجی منداڵان دەکەن و هۆکارێکن بۆ قەڵەویش.
بڕیارەکە لەم قۆناخەدا تەنیا بۆ خواردنەوە وزەبەخشەکانە، چونکە بڕێکی زۆر زیاتر لە 'قاوە، چا و خواردنەوە گازییەکان' کافاینیان تێدایە.
مادەی نێو وزەبەخشەکان چەندان کاریگەریی لاوەکیی کورتخایەن و درێژخایەن لەسەر جەستە دروستدەکەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ