رووداو - تەندروستی
پزیشکێکی نەخۆشییەکانی دەم و ددان هۆشداری لە دەرمانەکانی سپیکردنەوەی ددان دەدات و دەڵێت: هیچ بەرهەمێکی جوانکاری نییە بە خێرایی ددان سپی بکاتەوە، چونکە بەشێکی زۆریان ددانەکان هەستیار دەکەن و میناکەیان دادەخورێنن.
ئەمڕۆ چوارشەممە 3-9-2025 دکتۆر زەینەب عوزێری، پزیشکی نەخۆشییەکانی دەم و ددان لە بووڵتەنی تەندروستیدا جەختی لەوە کردەوە، ئەو بەرهەمە جوانکارییانەی سپیکردنەوەی ددان دەبێت لەژێر راوێژی پزیشکدا بەکاربێن.
لەبارەی هەویری ددانەوە دکتۆر زەینەب عوزێری دەڵێت: هەویری ددان نابێت تاوەکو 6 مانگ بمێنێتەوە و دەبێت ئەو پەڕی نەگاتە دوو مانگ، چونکە زۆرینەی هەویرەکانی ددان بەشی دوو مانگ دەکەن.
زۆر بێخەمم بۆ ددانەکانم، درەنگ درەنگ دەیشۆم، ئەوە قسەی هاونیشتیمانییەکە کە قسەی بۆ پەیامنێری رووداو کردووە، یەکێکی دیکەش دەڵێت: ددان پەیوەندیی بە دیکۆری مرۆڤەکانەوە هەیە بۆیە رۆژی دوو جار دەیشۆم.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ