د. میران محەممەد: کەرتی تەندروستی کوردستان لە هی عێراق باشترە

03-10-2019
رۆژین مەهدی
رۆژین مەهدی
د. میران محەممەد، ئەندامی لێژنەی تەندروستی لە پەرلەمانی عێراق
د. میران محەممەد، ئەندامی لێژنەی تەندروستی لە پەرلەمانی عێراق
A+ A-

رووداو- هەولێر

ئەندامێکی لێژنەی تەندروستی لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیێنێت ژێرخانی تەندروستی لە عێراق وێرانە و سیستەمی تەندروستی ناتوانێت پێداویستییەکان دابینبکات.


د. میران محەممەد، ئەندامی لێژنەی تەندروستی لە پەرلەمانی عێراق لەمیانی بەشداریکردنی لە هەواڵە تەندروستییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو رایگەیاند، بۆماوەی 15 ساڵە سیستەمی تەندروستی عێراق نەیتوانیەوە  خزمەتگوزارییەکان دابینبکات و تاوەکو ئێستا نەخۆشخانەی نوێ دروستنەکراون و ئەوانەشی کە هەن هەموویان ناتوانن خزمەتگوزارییەکان بەپێی پێویست پێشکەشی نەخۆشەکان بکەن.

ئەندامەکەی لێژنەی تەندروستی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، کەرتی تەندروستی لە کوردستان بەبەراورد بە شارەکانی دیکەی باشووری عێراق  باشترە.

د. میران محەممەد گوتیشی کەرتی تەندروستی لە عێراق بەبەراورد بە وڵاتانی دراوسێ زۆر خراپە و عێراق پێویستی بە وەزیرێکی بوێر هەیە کە بتوانێت بەرەنگاری بەرهەڵستییەکان ببێتەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە