بۆچی بە خواردنەوەی پەرداخێک ئاو تووڕەیی کەم دەبێتەوە؟ وەڵامەکە بزانە

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
شکار رێبوار
شکار رێبوار
دکتۆر ئاراس برادۆستی قسە لەگەڵ میوانەکانی بەرنامەکەی دەکات.
دکتۆر ئاراس برادۆستی قسە لەگەڵ میوانەکانی بەرنامەکەی دەکات.
A+ A-
رووداو - تەندروستی

بەرنامەی ئەم هەفتەیەی دکتۆر ئاراس لەبارەی هەستەکان بوو، بەتایبەت زاڵبوون بەسەر تووڕەییدا. پسپۆڕێک دەڵێ، گریان پڕۆسەیەکی بەتاڵبوونەوەیە بۆ تووڕەیی و ژیان بەراورد بە پیاوان زیاتر دەگریێن.
 
یاسا ئیسماعیل، چارەسەرکاری دەروونی دەڵێت: تووڕەیی پەرچەکردارێکە و دەربڕینی لەلایەن تاکەکانەوە جیاوازە، لە کاتی تووڕەییشدا بەشی پێشەوەی مێشک کار ناکات و راستەوخۆ پەرچەکردار بەبێ بیرکردنەوە ئەنجامدەدات.
 
یاسا ئیسماعیل ئەوە روون دەکاتەوە کە دەگوترێت ''لەکاتی تووڕەبووندا پەرداخێک ئاوی سارد بخورێتەوە'' و دەڵێت: ئەو خواردنەوەیە بۆ ئەوەیە کە کاتێک بدرێت بە مێشک تاوەکو سیستمی دەماریی مێشک هەست بەوە بکات جەستە سەلامەتە و هەڵنەچێت.
 
تەها حوسێن، دەروونناس و راوێژکاری دەروونی دەڵێت: پێویستمان بە تووڕەبوون و ترس هەیە و سوودیان زۆرە، چونکە هەمیشە وا لە مرۆڤ دەکات هەوڵ بدات، بەڵام پێویستە باسی چۆنیەتیی بەڕێوەبردنیان بکرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە