رووداو - تەندروستی
خۆراکسانێک لە ڤێستیڤاڵی تەحین لە ئامێدی رایدەگەیێنێت، تەحینی سرووشتی یارمەتیدەرە لە کەمکردنەوەی کێش و ئەو چەورییەی تێیدا هەیە، کێش زیاد ناکات.
ئەوین هیوا، خۆراکناس لە چاوپێکەوتنی لەگەڵ دکتۆر لونا خالید لە ئامێدییەوە گوتی، ''تەحین نەک تەنیا خۆراک، بەڵکو چارەسەریشە و چەوریی ناتێر و باشی تێدایە بەتایبەت تەحینی کونجی''.
ئەوەش باس دەکات، ئاساییە تووشبووانی شەکرە دەتوانن تەحینی سرووشی بخۆن، چونکە یارمەتیدەرە لە کۆنتڕۆڵکردنی شەکرەکەیان.
لە ڤێستیڤاڵەکەدا تەحین، هەنار، هەنگوینی خۆماڵی، مرەبا، خواردنی جیاوازی کوردەواری، کاری دەستی و بەرهەمی دیکە نمایش کران.
یەکەمجار، 23-11-2023 لە قەزای ئامێدی سەر بە پارێزگای دهۆک بە بەشداریی 27 کارگە و ئاشی تەحینی دەڤەرەکە، فێستیڤاڵی تەحین بەرێوەچوو.
تەنیا لە قەزای ئامێدی نزیکەی 800 دۆنم زەوی بە کونجی چێندراوە، کە نزیکەی 240 تۆن تەحینی لێ بەرهەم دێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ