رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەکی شیکاری ئاشکرای دەکات، وەرزشی بەردەوامی مامناوەند، بەڕێژەیەکی زۆر ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەکانی کۆئەندامی هەرس کەم دەکاتەوە.
توێژەرانی زانکۆی هارڤاردی ئەمریکی و یۆنسیی کۆریای باشوور بە هاوبەشیی زانکۆی ساوپاولۆی بەرازیلی توێژینەوەیان لەسەر زیاتر لە 230 هەزار کەس بۆماوەی 32 ساڵ کرد و دەریانخست، ئەوانەی هەفتانە 17 کاژێر وەرزشی مامناوەندیان کردووە 17٪ ئەگەری تووشبوونیان بە شێرپەنجەکانی کۆئەندامی هەرس و 28٪ ئەگەری مردنی پێشوەختەیان کەمبووەتەوە.
ییوین ژانگ، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە لە ئەمریکا دەڵێت: بەتێکڕا هەر کەسێک پێویستە 7.5 کاژێر وەرزشی مامناوەندی لە هەفتەیەکدا هەبێت وەکو بەپێ رۆیشتن، کاردیۆ، پایسکیلسواری، مەلەکردن و پەتپەتێن. چونکە ئەم کاژێری وەرزشانە ئەو سوودە بە جەستە دەگەیێنێت کە شێرپەنجەی تووشنەبێت.
توێژینەوەکە کە لە گۆڤاری JAMA Oncology بڵاو کراوەتەوە ئاماژە بەوەش دەکات، وەرزشی رۆژانە ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەکانی (دەم، قوڕگ، سوورێنچک، گەدە، ریخۆڵەکان و رێکە) کەم دەکاتەوە.
بەپێی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی وەرزش، وەرزشی کاردیۆ مەترسیی تووشبوون بە 9 شێرپەنجە کەم دەکاتەوە و رۆژانە نیو کاژێر وەرزشەکانی کاردیۆ بکرێن وەکو؛ 'پایسکیلسواری، راکردن، مەلەکردن، پەتپەتێن، سەماکردن، شاخەوانی و چەندانی دیکە'.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ