زۆر بەکارهێنانی مۆبایل لەلایەن منداڵانەوە زیان بە سەر و مل دەگەیێنێت

04-01-2020
رۆژین مەهدی
رۆژین مەهدی
A+ A-

رووداو- هەولێر

توێژینەوەیەکی نوێی کلینیکی کلێڤلاند لە ئەمریکا مەترسییەکی دیکەی زۆر بەکارهێنانی مۆبایل لەلایەن منداڵان و مێرمنداڵانەوە ئاشکرادەکات و رایدەگەیێنێت بەکارهێنانیان زیان بە سەر و مل دەگەیێنێت.


لە توێژینەوە نوێیەکەدا دەرکەوتووە زۆربەی حاڵەتەکانی زەبر بەرکەوتن بە سەر و مل هۆکارەکەیان بریتییە لە زۆر بەکارهێنانی شاشەکان بەتایبەتی مۆبایل و ئایپاد.

د. بارۆخ فێرتێل، پزیشک و سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە لە کلینیکی کلێڤلاند دەڵێت، بەکارهێنانی مۆبایل و ئایپاد لەلایەن منداڵانەوە جگەلەوەی مەترسیی لەسەر دەروونیان دروستدەکات و وایان لێدەکات گۆشەگیربن، لەهەمانکاتدا ئەگەری تووشبوونیان بە چەندین نەخۆشیش زیاددەکات.

توێژینەوەکە لەسەر 2500 کەس ئەنجامدراوە کە بەهۆی زۆر بەکارهێنانی مۆبایلەوە تووشی زەبر بەرکەوتن بە سەر و مل بووبوون. نزیکە 700یان منداڵ و مێرمنداڵ بوون.

توێژەرانی ئەمریکی روونیدەکەنەوە بەکارهێنانی مۆبایل لەکاتی شۆفێریکردن یان لەماوەی پەڕینەوە لە شەقام زۆرترین مەترسیی هەیە لەوەی کەسەکە تووشی رووداوێکی نەخوازراو ببێت و زیان بە سەر و ملی بگات، کە ئێستا هۆکاری زۆربەی رووداوەکانی هاتوچۆ و زەبر بەرکەوتن بە سەر و مل بەکارهێنانی مۆبایلە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە