رووداو - تەندروستی
زۆرجار کریاتین وەکو تەواوکەرێکی خۆراکی بۆ وەرزشڤانان بەکاردێت، ئەمەش بۆ بەرزکردنەوەی هێز و توانای ماسوولکەکان و باشترکردنی ئەدای کارکردنیان لەکاتی راهێنانە قورسەکاندا بەتایبەت بەرزکردنەوەی قورسایی.
کۆمەڵەی نێودەوڵەتیی پزیشکیی وەرزشی لە راپۆرتێکدا لەبارەی کریاتین ئاماژە بەم سوودانەی خوارەوە دەکات؛
- پتەوکردنی ئێسکەکان.
- زیادکردنی توانا بۆ بەرزکردنەوەی قورسایی زیاتر.
- زیادکردنی گەشە و بەهێزیی ماسوولکەکان.
- باشترکردنی کردەی شیاندنەوەی ماسوولکەکان و زووچاکبوونەوەی برین.
- بەهێزکردنی خانەکانی مێشک و باشترکردنی یادگە.
- دژەهەوکردن.
- یارمەتی لە دابەزاندنی رێژەی چەوریی زیانبەخشی خوێن.
کۆمەڵەکە پێشنیاز دەکات، رۆژانە تاوەکو 30 گرام کریاتین ئاساییە بخورێت و سەلامەتە، بەڵام بۆ کەسێکی ئاسایی باشترە رۆژانە لانیکەم سێ بۆ پێنج گرام کریاتین بخوات.
کاریگەرییە لاوەکییەکانی خواردنی تەواوکەری خۆراکیی کریاتین کە رەنگە رووبدەن؛ (گرژبوونەوەی ماسوولکەکان، هێڵنج، سکچوون، سەرسووڕان، وشکبوونەوەی جەستە، ئازاری گەدە، هەستیاری، تا و زیادبوونی کێش).
کریاتین لەم خۆراکانەدا هەیە
- شیر
- ماسی
- خۆراکە دەریاییەکان
- گۆشتی سپی و سوور
- هێلکە
- گوێز
- سپێناخ
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ