سەرۆکی زانکۆیەکی پزیشکیی ئێران: رۆژانە هەزار کۆرپەلە لەباردەبردرێن

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

سەرۆکی زانکۆیەکی پزیشکی لە ئێران ئاشکرای دەکات، رۆژانە لەو وڵاتە 800 بۆ هەزار منداڵ لەباردەبردرێن و ئەم ژمارەیەش لە رووداوەکانی هاتووچۆ زۆر زیاترە.
 
د. سەجاد رەحیمی، سەرۆکی زانکۆی تۆربات حەیدەرییە بۆ زانستە پزیشکییەکان رایدەگەیێنێت، هەرچەندە ئامارەکان نافەرمین، بەڵام رۆژانە لەنێوان 800 بۆ هەزار کۆرپەلە لەباردەبردرێن.
 
سەجاد رەحیمی دەڵێت، ''ئەو ژمارەیە 30 ئەوەندەی رووداوەکانی هاتووچۆیە و 94.5٪ـیشی بەهۆی کێشەی خێزانی و نەریتی کۆمەڵگەوەن''.
 
ئەو باسی ئەوەش دەکات، هەر خانمێک بێتە نەخۆشخانەکە بۆ ئەوەی دەرمانی لەباربردنی منداڵی پێبدرێت یاخود نەشتەرگەری لەباربردن بکات، تۆمار دەکرێت. کێشەی ئابووریش هۆکارێکە بۆ زیادبوونی ژمارەکە.
 
د. سەجاد رەحیمی هۆشداری دەداتە سەندیکای دەرمانسازان کە دەرمانی لەباربردنی منداڵ بە رێگەی نایاسایی لە دەرمانخانەکان دەفرۆشرێن و بە ئەلیکترۆنیش بەردەستن، کە ئەمە بە ''مەترسیی جیدی'' ناودەبات، چونکە دەشێت ژیانی خانمان بخەنە مەترسییەوە وەکو؛
 
- خەمۆکبوونی دایک
- نەزۆکبوون
- تێکچوونی باری دەروونیی دایک دوای لەباربردنەکە
- تێکچوونی پێکهاتەی منداڵدانی دایک
 
ئەم پسپۆڕە لە هەولێر هۆشداری دەدات و دەڵێت: زۆرجار بە کۆمێنت دەرمانی رێگری لە دووگیانبوون یاخود منداڵ لەباربردن بۆ خەڵک پێشنیازدەکرێت و ئەوە کارێکی تەواو نازانستییە
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کاتی دەرهێنانی گرێیەکە. وێنە: نەخۆشخانەی لەدایکبوون و منداڵانی سۆرانی فێرکاری

لە سۆران خانمێک بەهۆی هەڵەیەکییەوە گرێیەکی گەورەی منداڵدانی لێ دروستدەبێت

نەخۆشخانەی لەدایکبوون و منداڵانی سۆرانی فێرکاری رایدەگەیێنێت، گرێیەکی کیلۆ و 600 گرامیی منداڵدان لەگەڵ چەند گرێیەکی دیکە لە سکی خانمێکدا دەرکرا و پسپۆڕێک باسی هەڵەیەکی ئەو نەخۆشە دەکات کە بووەتە هۆی گرێیەکە.