رووداو - تەندروستی
لقی هەولێری سەندیکای پزیشکانی ددانی کوردستان رایدەگەیێنێت، هەر کەسێک دوو ساڵ خۆبەخشی هەبێت، دەتوانێت نۆرینگەی تایبەت بە خۆی لەنێو سەنتەری شار بکاتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 14-12-2025 د. ئەحمەد قادر پاڵانی، سەرۆکی لقی هەولێری سەندیکای پزیشکانی ددانی هەرێمی کوردستان بۆ رووداو روونکردنەوەی دا لەبارەی ساڵەکانی خۆبەخشیی پزیشکانی ددان و خۆبەخشییەکەیان، رایگەیاند؛ هەر پزیشکێکی ددان لە دەرەوەی شار ساڵێک خۆبەخشی بکات، ئەوا دەتوانێت پشتگیریی کردنەوەی نۆرینگەی خۆی لە سەندیکا وەربگرێت.
د. ئەحمەد گوتی، ئەوەشی دوو ساڵ خۆبەخشی لەنێو شاردا هەبێت، ئینجا دەتوانێت ببێتە خاوەن نۆرینگەی خۆی. دوای سێ ساڵ خۆبەخشییەکەش، رەزامەندییان دەدرێتێ بۆ ئەوەی لە خوێندنی بۆردی پزیشکی بخوێنن.
وەزارەتی تەندروستی رایدەگەیێنێت، رەزامەندن بە خۆبەخشیی دەرچووانی کۆلێژەکانی پزیشکیی ددان و دەرمانسازی لە هەرێمی کوردستان.
هاوکات سەرۆکی لقی هەولێری سەندیکای پزیشکانی ددانی هەرێمی کوردستان گوتی، ''بڕیارەکە لە بەرژەوەندیی تەواوی دەرچووانی پزیشکانی ددان و دەرمانسازییە، تاوەکو ئەزموونی کارەکەی خۆیان بکەن و بە شارەزایی و لێهاتوویی زیاترەوە لە نەخۆشخانە حکومییەکاندا بچنە بازاڕی کار و ببنە خاوەن نۆرینگەی خۆیان''.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ