هۆکار و چارەسەرەکانی ئازاری پاژنەی پێ بزانە

05-01-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

پسپۆڕێکی نەشتەرگەرییەکانی ئێسک و شکان دەریدەخات، باوترین ئەو هۆکارانەی دەبنەهۆی ئازاری پاژنەی پێ، قەڵەوی، بەپێوە وەستان و وەرزشی چڕن.
 
د. بایەخ ئازاد، پسپۆڕی نەشتەرگەرییەکانی ئێسک و شکان دەڵێت: ئازاری پاژنەی پێ یاخود بە زمانی کۆمەڵگە ''ئێسکی زیادەی بن پێ'' یەکێکە لەو حاڵەتە باوانەی کە رۆژانە لە راوێژکاری و نۆرینگەکان دەیانبینین کە بریتییە لە هەوکردنی بەستەری ژێر پێ، کە تووشی پیاوان و خانمان دەبێتەوە، بەڵام لە خانمان زیاترە.
 
د. بایەخ ئازاد دەشڵێت: ئەو کەسانەی بۆ ماوەیەکی درێژ ئەو حاڵەتەیان هەیە لەوانەیە تووشی ئێسکی زیادی ژێر پێ ببن، بەهۆی بەردەوامیی هەوکردنی بەستەرەکە و وەرنەگرتنی چارەسەر، بەڵام مەرج نییە ئەو هەوکردنە هۆکاربێت بۆ ئێسکی زیادە.
 
لەبارەی چارەسەرەکانیشەوە گوتی، 90٪ـی نەخۆشەکان بەمانەوەی خوارەوە چاکدەبنەوە؛
 
- وەرگرتنی دەرمان
- باشترکردنی شێوازی ژیان و خۆلاوازکردن
- بەکارهێنانی پێڵاوی تایبەتی پزیشکی
- چارەسەری سرووشتی
- نەشتەرگەری {ئەگەر بەوانەی سەرەوە چارەنەبوو}
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیک ڤان دایک لەنێو هۆڵێکی وەرزشی و لەسەر دوانگەی خەڵاتکردن.

ئەکتەرێکی ئەمریکی لە 100 ساڵەی تەمەنیدا 5 خووی رۆژانەی ئاشكرا دەکات

دیک ڤان دایک، ئەکتەری بەنێوبانگی کۆمیدیی ئەمریکی ئەم مانگە ئاهەنگی 100 ساڵەی لەدایکبوونی گێڕا و کتێبێک لەسەر، پیربوونی بە تەندروستییەکی باشەوە بڵاو دەکاتەوە. ناوی ناوە (100 یاسا بۆ ژیان تاوەکو 100 ساڵ).