رووداو - تەندروستی
پزیشکێکی دەرمانساز دەڵێ، زەیتی گوێزی هیندی تایبەتمەندیی دژەمیکرۆب و دژەئۆکسانی هەیە و دەکرێت کرێم و زەیتەکەی بۆ نەرمکردنەوە و شێدارکردنەوەی پێست بەکاربێت.
دکتۆر دیندار فازڵ، پزیشکی دەرمانساز لەبارەی سوودەکانی زەیتی گوێزی هیندییەوە ئەمانە باس دەکات؛
- شەکری خوێن رێکدەخات و پاڵپشتیی دەردانی ئەنسۆلین دەکات.
- رادیکاڵە ئازادەکان بێلایەن دەکات کە دەشێت هۆکار بن بۆ تێکدانی خانەکانی و دروستبوونی شێرپەنجە.
- یارمەتیی چاککردنەوە و شێدارکردنی پێست دەدات.
- بریقە زیاد دەکات بۆ قژی وشک.
- هێڵەکانی ژێر چاو کەم دەکاتەوە.
- پاڵپشتیی تەندروستیی دەم و ددان دەکات.
- یارمەتیی سووتاندنی چەوری دەدات، بەمەش ئاسانکارییەکی باشە بۆ کێشدابەزاندن.
بەگوتەی ئەو پزیشکە، ئەگەر ئەو زەیتە لەسەر پێست بدرێت (سوودی زۆرتر و سەلامەتترە بۆ زۆربەی کەس) پاشانیش پێست نرم و تەڕ دەکات و یارمەتیدەرە بۆ شێدارکردنەوەی پێستی وشک، هەروەها باشە بۆ ماساژی جەستە و پێ و بۆ قژیش نرمی پێدەبەخشێت.
لە کۆتاییدا هۆشداری دا کە؛
- ئەگەر پێست رەق بێت و بتەوێت نەرمی بکەیتەوە 1 تا 3 کاژێر زەیتەکە بمێنێتەوە.
- ئەگەر پێست زۆر وشك بێت بە تایبەت پێستی پێ و دەست، باشترە شەو تا بەیانی بمێنێتەوە.
- ئەگەر دوای خۆشووشتن بەکاربێت، پێست پاک و گەرم دەکاتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ