کلینیکاست؛ خۆراکە خێراکان بوونەتە هۆکاری زۆربەی نەخۆشییەکانی ئێستا و باڵغبوونی پێشوەختە یەکێکیانە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
شکار رێبوار
شکار رێبوار
د. شەیدا تاڵەبانی - د. هونەر رێبوار
د. شەیدا تاڵەبانی - د. هونەر رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

پۆدکاستی ئەمجارەی کلینیکاست باسی باڵغبوونی پێشوەختەیە و پزیشکە میوانەکە دەڵێت: قەڵەوی و خواردنی خۆراکی ناتەندروستی منداڵ دەبنە هۆی باڵغبوونی پێشوەختەی و ئەمەش کێشەی جەستەیی و دەروونیی بۆ دروستدەکات.
 
د. شەیدا تاڵەبانی، پسپۆڕی پزیشکیی خێزانی لەنێو پۆدکاستەکەدا رایگەیاند، باڵغبوونی پێشوەختە دەکرێت کێشەی جەستەیی و دەروونی بە منداڵ بدات و هەندێکجار وا لە منداڵ دەکات بەو تەمەن بچووکەوە رەفتاری گەورەکان بکات و ئەمەش لە کۆمەڵگەدا دادەبڕێت و تووشی گوشاری دەکات.
 
باڵغبوون لە کچان لە تەمەنی 8 بۆ 13 ساڵییەوە دەستپێدەکات و بۆ کوڕانیش لە 9 بۆ 14 ساڵی دەستپێدەکات. پسپۆڕێکی پزیشکیی خێزانی باسی باڵغبوونی پێشوەختەی منداڵ دەکات و دەڵێت: هەر نیشانەیەکی باڵغبوون لە جەستەی کچ  و کوڕاندا پێش ئەو ماوەیە رووبدات، ئەوا باڵغبوونی پێشوەختەیە.
 
ئەوەش باس دەکات کە یەکەم نیشانەی باڵغبوونی کچان، دروستبوونی موو و گەورەبوونی مەمکەکانە کە بە ئازاری مەمک دەستپێدەکات، ئەگەریش لە تەمەنی 8 بۆ 13 ساڵییەوە بوو، ئاساییە، بەڵام پێش ئەو ماوەیە بوو، ئەوا دەبێت ئەو کچە ببرێتە لای پزیشکی پسپۆڕ. لە کوڕانیش گەورەبوونی ئەندامی زاوزێیە و دەرچوونی مووە لە شوێنە هەستیارەکانی، کە ئەگەر پێش ماوەی باڵغبوون دەربکەون، ئەوا نەخۆشییە.
 
د. شەیدا تاڵەبانی، پسپۆڕی پزیشکیی خێزانی هۆکارەکانی پێشوەختەباڵغبوون باس دەکات وەکو؛
 
- بۆماوەیی.
- خواردنی خۆراکی ناتەندروست (خۆراکە خێرا و ئامادەکراوەکان).
- قەڵەوی.
- بەکارهێنانی مادەی کیمیایی لەنێو (بۆن، پاککەرەوەکان و بەرهەمەکانی جوانکاری).
- وروژاندنی مێشکی منداڵ بە تەکنەلۆژیا و تێکەڵاوبوونیان لەگەڵ جیهانی دەرەوە. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاماژەیەک بۆ هاوڕەگەزخوازی.

کتێبی پزیشکێک لەبارەی هاوڕەگەزخوازی؛ هۆکارەکە ژینگەی دەوروبەرە نەک جینەکان

پزیشکێک لە بەردەڕەش پەیامی زانستی لەبارەی هاوڕەگەزخوازی لە دووتوێی کتێبێکدا باس دەکات و روونی دەکاتەوە، ژینگەی دەوروبەری مرۆڤ کۆنتڕۆڵی جینە رەفتارییەکانی مرۆڤ دەکات بەمەش وادەکات جینەکان چالاک یاخود ناچالاک بن و رەفتارەکە دەربکەوێت یانیش دەرنەکەوێت.