رووداو - تەندروستی
شاجوانی جیهان بۆ ئەمساڵ سەرپەرشتیاری هەڵمەتێکە بۆ هۆشیارکردنەوەی خانمان لە گرێ و شێرپەنجەکانی مەمک و هانیان دەدات، خودپشکنین و پشكنینی پێشوەختە بکەن.
ئۆپاڵ سوچاتای 21 ساڵان کە کۆتایی مانگی رابردوو بە شاجوانی جیهان دیاریکرا، لە پۆستێکی خۆیدا باسی ئەوە دەکات، 'ئەو لە تەمەنی 16 ساڵیدا گرێیەکی مەمکی هەبووە و نەشتەرگەری بۆ کراوە، هەر لەبەر ئەوەشە ئەوە بووە بە ئەزموونێک بۆ هۆشیارکردنەوەی خانمانی دیکە'.
هەڵمەتەکەی بە ناوی Opal For HERـە و پشکنینی بێبەرامبەر و خۆڕایی پێشکێش بە خانمانی تایلەند کردووە، هەر وەک خۆی دەڵێت: ''دەمەوێت خانمان وەکو من نەبن، بەبێ ئاگایی هەست بە گرێی مەمکیان بکەن''.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ