رووداو - تەندروستی
کۆمەڵەی زانستیی بەساڵاچووان لە ئێران ئاشکرای دەکات، تاوەکو پێنج ساڵی دیکە ژمارەی بەساڵاچووان لەو وڵاتە سێ ئەوەندە زیاد دەکات.
بەپێی کۆمەڵەی زانستیی بەساڵاچووان لە ئێران، تاوەکو ساڵی 2030 لە هەر سێ ئێرانییەک یەکێکیان تەمەنی لە سەرووی 60 ساڵەوە دەبێت. تێکڕای تەمەنیش لە ئێران گەیشتووەتە 75 ساڵ.
ئەو کۆمەڵەیە ئەوەشی راگەیاندووە، ئێستا لە ئێران نۆ ملیۆن بەساڵاچوو هەن، تاوەکو پێنج ساڵی دیکەش ئەو ژمارەیە بەرز دەبێتەوە بۆ 27 ملیۆن.
لە ئێران نزیکەی 5000 بەساڵاچوو لەسەر شەقامەکان دەمێننەوە. {درێژەی بابەت ببینە}.
رێژەی بەساڵاچووان لە هەرێمی کوردستان و عێراق لە ئاستی جیهانی کەمترە
ئەنجامەکانی سەرژمێریی گشتیی دەریدەخەن، لە هەرێمی کوردستان کەسانی سەروو 65 ساڵان 4.4٪ـی کۆی دانیشتووان پێکدەهێنن، لە عێراقیش 3٪ـی دانیشتووان پێکدەهێنن، بەڵام بەپێی UN ئاستی جیهانیی ژمارەی دانیشتووان بۆ ژمارەی بەساڵاچووان 10.3٪ـە. {درێژەی بابەت بخوێنەرەوە}.
کەسێکی بەساڵاچوو لە ماڵەکەتدا هەیە و خۆشتدەوێت؟ بەم پشکنینە سادانە تەندروستیی بپارێزە کە لە بەرنامەیەکی دکتۆر ئاراسدا خرانەڕوو؛
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ