بە وێنە؛ بزمارێک لەنێو بۆڕیی هەناسەی منداڵێکدا دەرهێنرا

04-08-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر بزمارێک لەنێو بۆڕیی هەناسەی منداڵێک دەردەهێندرێت، ئەو پسپۆڕەی بزمارەکەی دەرهێناوە دەڵێت: زۆرجار منداڵ لە بێئاگاداییدا تەنی نامۆ دەخاتە نێو دەمی یاخود بە دەمییەوە دەیگرێت، ئەمەش لەو شێوەیە بووە.
 
ئەمڕۆ دووشەممە 4-8-2025 د. هێوران ئەنوەر، پسپۆڕی نەشتەرگەریی دڵ، سینگ و بۆرییەکانی خوێن بە رووداوی راگەیاند، ئەو بزمارە بۆڕیی هەناسەی سەرەکیی منداڵەکەی تێپەڕ کردبوو، بە هەناوبینیی رەق و بە سڕکردنی گشتی دەریان هێناوە.
 
دەرهێنانی ئەو بزمارە لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رزگاریی فێرکاری لە هەولێر کراوە و بەپێی ئەو نەخۆشخانەیە، رۆژانە چەندان حاڵەتی لەم شێوەیە تۆمار دەکەن کە زۆرترینیان منداڵن.
 
د. هێوران ئەنوەر رێنوێنیی بەخێوکەران دەکات، ئاگاداری منداڵەکانیان بن و لە بڕغوو، بزمار، باتری و تەنانەت گوڵەبەڕۆژەش بەدووریان بخەن، ئاماژەشی بەو منداڵانەشدا کە تازە پێیان گرتووە یاخود تازە گاگۆڵە دەکەن و گوتی، ''گرووپی مەترسیدارن بۆ رووداوی لەم شێوەیە''.

 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە