لە ئەفریقا جرج رادەهێندرێت کە تووشبووی نەخۆشیی سیل بناسێتەوە

04-09-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
ئەو جرجەی راهێنانی پێدەکرێت. وێنە: AP
ئەو جرجەی راهێنانی پێدەکرێت. وێنە: AP
A+ A-
رووداو - تەندروستی

ژمارەیەک توێژەر لە تەنزانیای ئەفریقا خەریکن راهێنانێکی جیاواز بە جرج دەکەن بۆ ئەوەی سوود لە بەهێزیی هەستی بۆنکردنی وەربگیرێت.
 
رێکخراوێکی بەلجیکی جرجەکان رادەهێنێت بۆ ئەوەی لەڕێگەی بۆنکردنەوە؛ نەخۆشیی سیل و تەنانەت مین و تەقەمەنیش بناسنەوە.
 
سۆفیا مادیندا، راهێنەری جرجەکان دەڵێت: ''ئێمە نموونەی ئەرێنی {تووشبوو} و نەرێنی {تووشنەبوو}مان هەن، کاتێک جرجەکان نموونە ئەرێنییەکانمان پێشاندەدەن و سەرکەوتوو دەبن لە دۆزینەوەی نەخۆشییەکە، دەچنە قۆناخی داهاتوو، کاری راستەقینەکەش لەوێوە دەستپێدەکات''.
 
ئەم جرجانە جگە لە ناسینەوەی تووشبووانی نەخۆشیی سیل، دەتوانن لەڕێگەی بۆنکردنەوە ئەو قوربانییانە بدۆزنەوە کە لەژێر داروپردووی باڵاخانە وێرانبووەکان بەهۆی رووداوە سرووشتییەکانەوە گیریان خواردووە.
 
بەپێی رێکخراوێکی بەلجیکی، تائێستا جرجەکان توانیویانە 30 هەزار نەخۆش بپشکنن و لەبەر ئەوەی تووشی نەخۆشیی سیل نەبوون، نێردراونەتە ماڵەوە...
 
کریستۆڤەر کۆکس، بەڕێوەبەری کارگێڕیی رێکخراوی ئۆپۆپۆ
''ئەگەر ئەوانە تووشی نەخۆشیی سیل بوونایە، هەر یەکێکیان دەیتوانی 10 بۆ 15 کەسی دیکە لە ساڵێکدا تووشبکات، بۆیە ناسینەوی نەخۆشەکان لەرێگەی جرجەکانەوە، رێگری لە تووشبوونی 300 بۆ 400 هەزار تووشبوو دەکات''.
 
جرجەکان لەڕێگەی بۆنکردنی نموونەی بەڵغەمی کەسەکانەوە دەتوانن بزانن نەخۆشیی سیلیان هەیە یان نا، ئەگەر نەخۆش بن بۆ ماوەی چەند چرکەیەک لووتیان دەنێن بە نموونەکە و رایدەگرن، بەوەش دەردەکەوێت کەسەکە نەخۆشە.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە