رووداو - تەندروستی
حکومەتی فەرەنسا لەم مانگەدا کە ناسراوە بە (ئۆکتۆبەری پەمەیی) بۆ هۆشیاریی دژی شێرپەنجەی مەمک، خانمان هاندەدات بۆ ئەوەی پشکنینی پێشوەختەی شێرپەنجەکە بکەن، تاوەکو هەر خانمێک تووشبوو بێت، زوو دەستنیشانبکرێت.
ئەم هەڵمەتە لەو وڵاتە لە ساڵی 2004ـەوە دەستیپێکردووە و ساڵانەش لە مانگی ئۆکتۆبەردا چڕتر دەبێتەوە، بەڵام تەندروستیی وڵاتەکە ناڕازییە لەرێژەی ئەنجامدانی پشکنینەکە، چونکە هێشتا نەگەیشتووەتە سەروو 65٪ـی خانمان.
پەیمانگەی نیشتمانیی شێرپەنجە لە فەرەنسا رایدەگەیێنێت، (دەستڕانەگەیشتن بە پشکنینەکە و ترس لە ئەنجامی پشکنینەکە) هۆکاری سەرەکین بۆ نەکردنی، بەڵام پسپۆڕان جەخت لەوە دەکەنەوە، چەند زووتر شێرپەنجە دەستنیشانبکرێت، ئەگەر مردن و ئاڵۆزی بە نەخۆشییەکە کەمتر دەبێتەوە.
رۆتینی هەڵمەتی پشکنینی مامۆگرافی لە فەرەنسا چۆنە؟
- ئەو خانمانەی تەمەنیان لەنێوان 50 بۆ 74 ساڵە، ساڵانە جارێک پشکنینی مامۆگرافیی خۆڕاییان بۆ دەکرێت. (بەمەرجێک ناویان تۆمارکرابێت لە بیمەی تەندروستی).
- لەڕێگەی ئیمێڵەوە ئەنجامی پشکنینەکە دەدرێتەوە بە کەسەکە.
- داشکاندنی تایبەت هەیە بۆ ئەو خانمانەی خوار 50 ساڵن و دەیانەوێت پشکنین بکەن.
- هۆشداری دەدرێتە ئەو پیاوانەی گرووپی مەترسیدارن بۆ تووشبوون بە شێرپەنجەکە بەتایبەت ئەوانەی گۆڕانکارییان لە جینی BRCA1 و BRCA2 هەیە، یاخود ئەوانەی لەنێو ماڵباتەکەیان تووشبووی شێرپەنجەی مەمک زۆرە.
ئەم بابەتەش بخوێنەرەوە؛ شەرمکردن لە کێشە تەندروستییەکانی مەمک هۆکارێکی درەنگ دەستنیشانکردنی شێرپەنجەی مەمکە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ