رووداو - تەندروستی
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی کۆیە رایدەگەیێنێت، ڤاکسینی پەتای وەرزیی ئەنفلەوەنزا بەردەستە و داوا لە هاونیشتمانییان دەکات، بچنە نزیکترین بنکە و مەڵبەندی تەندروستی بۆ کوتان.
ئەمڕۆ شەممە 4-10-2025 ئاشتی عەلی، بەرپرسی بەشی کوتان لە تەندروستیی کۆیە بە رووداوی راگەیاند، سەرەتا هەزار ژەمی ڤاکسینی ئەنفلەوەنزامان وەرگرتووە و دابەشمان کردوون بەسەر بنکە و مەڵبەندە تەندروستییە جیاوازەکان، تاوەکو هەموو کەسێک بە ئاسانی دەستیان پێبگات.
ئاشتی عەلی پێشنیاز دەکات، ئەوانەی بەرگریی جەستەیان لاوازە یاخود بەساڵاچوون بچن ڤاکسینەکە وەربگرن و چەند خولەکێکی کەمی پێدەچێت بۆ وەرگرتنی.
بەپێی تەندروستیی کۆیە، ڤاکسینەکە لە هەریەک لە (مەڵبەندی تەندروستیی حاجی قادر، مەڵبەندی تەندروستیی شەهید د. هەندرێن، نەخۆشخانەی گشتیی تەق تەق، مەڵبەندی تەندروستیی شەهید کاکەڕەش لە سەکتان، مەڵبەندی تەندروستیی سێگردکان و بنکەی تەندروستیی دێگەڵە) بەردەست دەبێت.
ڤاکسینی پەتای وەرزیی ئەنفلەوەنزا چییە؟
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ