رووداو - تەندروستی
جەنگ دژی شێرپەنجە لەڕێگەی هۆشیاری، دروستکردنی ڤاکسین و بەرهەمهێنانی دەرمانی نوێ بەردەوامە و پزیشکانی چین تاقیکردنەوەیان لەسەر رێگەیەکی نوێی پێدانی دەرمان کردووە و دەڵێن، بەڕێژەیەکی زۆر چارەسەری قۆناخە پێشکەوتووەکانی شێرپەنجەی بۆڕیی زراو دەکات.
پزیشکانی نەخۆشخانەی ژۆنگژانگی شەنگەهای بە هاوکاریی توێژەرانی زانکۆی فودان کاریان لەسەر تێکەڵەیەکی دەرمانی شێرپەنجە کردووە بۆ ئەوەی چارەسەری شێرپەنجەی مەترسیدار و کوشندەی بۆڕیی زراوی پێبکەن. یەکێکیان دەڵێت: ''75٪ خانە شێرپەنجەییەکان دەکوژێت''.
د. وانگ پێنگ، بەڕێوەبەری بەشی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەکە روونی دەکاتەوە، بە تێکەڵکردنی دەرمانی cryoablation و چارەسەری بەرگریی جەستە دەتواندرێت رێخۆشکەربێت بۆ چاکبوونەوە لە شێرپەنجەی بۆڕیی زراو.
بەپێی ناوەندی کلیڤلاندی پزیشكی، چارەسەری بەستن (cryoablation) بریتییە لە گەیاندنی مادەیەکی سارد بۆ نێو بۆڕی یاخود شانەیەک لەپێناو ئەوەی خانە نائاساییەکان (شێرپەنجەییەکان) لەنێو ببات، چونکە خانەکان بەم چارەسەرییە، ئەوەندە ساردن کە دەبەستن.
بەپێی WHO، رێگەکانی پێشگیریکردن لە شێرپەنجە دەکرێت ئەمانە بن؛
* خۆراکی تەندروست
* کەمخواردنی خۆراکە لەقوتوونراوەکان
* دوورکەوتنەوە لە جگەرە، نێرگەلە و ڤەیپکێشان
* دوورکەوتنەوە لە کحول
* وەرزش
* کێشڕێکی
* ژینگەی خاوێن
* خۆپاراستن لە تیشکە زیانبەخشەکان
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ