رووداو - تەندروستی
پزیشکێکی کورد لەکۆی 35 خوێندکار، پلەی یەکەم لە بۆردی عێراقیی پسپۆڕیی هەناوی بەدەستدەهێنێت و دەڵێت، دەیەوێت ئەو نەشتەرگەرییانە بکات کە لە وڵاتانی دەرەوە هەن، بەڵام لە هەرێمی کوردستان نین یاخود زۆر کەمن.
ئەمڕۆ سێشەممە 4-11-2025 د. عەبدوڵڵا محەممەد، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەناو کە پلەی یەکەمی لە بۆردی عێراقیی پسپۆڕیی هەناوی بەدەستهێنا بە رووداوی راگەیاند، تاکە خوێندکاری کورد بووە کە ئەم ساڵ بۆردی عێراقی بۆ پسپۆڕیی هەناوی خوێندووە و هەر ئەویش لەنێو هەموو خوێندکارەکاندا پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە.
د. عەبدوڵڵا محەممەد دەڵێت: ئەوە بەرزترین پلەی زاستی و پزیشکییە لەبارەی نەخۆشییەکانی هەناو و پێم وایە، هەر پزیشکێک بۆ ئەوەی سەرکەوتوو بێت، پیویستە بەتەواوی قووڵ ببێتەوە لە هەناو، تاوەکو شارەزای تەواوی جەستە ببێت.
لەبارەی کارەکانی دهاتوویەوە ئەو پسپۆڕە گوتی کە دەیەوێت کار لەسەر ئەو رێگە چارەسەرییانە بکات کە لە هەرێمی کوردستان نین بەتایبەت لە بوارەکانی نەشتەرگەری و هەناوبینی کۆئەندامی هەناسەدان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ