پسپۆڕێکی شێرپەنجە: 10٪ـی تووشبووانی شێرپەنجە لە خێزانەکانیان تووشبووی شێرپەنجە هەبووە

05-02-2024
شکار رێبوار
شکار رێبوار
د. رەوەز سەڵاح، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی شێرپەنجە. وێنە: رووداو
د. رەوەز سەڵاح، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی شێرپەنجە. وێنە: رووداو
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

پسپۆڕێکی شێرپەنجە ئاشکرای دەکات، نزیکەی 10٪ـی تووشبووانی شێرپەنجەی نەخۆشخانەی هیوا ئەوانەن کە لە خێزانەکانیان تووشبووی شێرپەنجە هەیە.
 
د. رەوەز سەڵاح، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی شێرپەنجە بە رووداوی گوت، 5٪ - 10٪ـی تووشبووانی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی هیوا، ئەوانەن کە لە خێزانەکانیان تووشبووی دیکەی شێرپەنجە هەن.
 
ئەو پسپۆڕە هۆشداریدەدات، ''ئەگەر لە خێزاندا تووشبووی جۆرێکی شێرپەنجە هەبوو، ئەوا مانای ئەوەیە کە ئەندامانی خێزانەکە مەترسییان بۆ جۆرە جیاوازەکانی شێرپەنجە زیاترە، چونکە مەرج نییە هەموو ئەندامانی خێزان گیرۆدەی یەک جۆری دیاریکراوی شێرپەنجە بن''.
 
د. رەوەز سەڵاح دەڵێت: پەیڕەوکردنی شێوازی ژیانی تەندروست وەکو 'کێشڕێکی، وەرزش، خواردنی خۆراکی تەندروست و دوورکەوتنەوە لە خووە ناتەندروستەکان' کاریگەرترین رێگەی پێشگیریکردنە لە تووشبوون بە جۆرە جیاوازەکانی شێرپەنجە.
 
ئەو پسپۆڕە لەبارەی خواردنی خۆراکی تەندروستەوە گوتی، بایەخدان بە سەوزە و میوە، خواردنی خۆراکە ریشاڵییەکان، کەمکرنەوەی شەکر و خوێ، کەمکردنەوەی خواردنی گۆشتی سوور و خۆراکە چەورەکان دەکرێت رێگەی کاریگەربن بۆ کەمکرنەوەی ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە.
 
لە بەشێکی قسەکانیدا د. رەوەز ئاماژەی بە جگەرە و نێرگەلە کرد و دەڵێت: هەموو جۆرەکانیان مەترسیدارن بۆ تووشبوون بە شێرپەنجە و تەنانەت هەندێکیان راستەوخۆ بەشداردەبن لە دەرکەوتنی نەخۆشییەکە.
 
بە گوتەی د. رەوەز، پشکنینی پێشوەختە بۆ هەندێک جۆری باوی شێرپەنجە بەردەستن و پێویستە بەگوێرەی خشتەی تایبەت ئەنجامبدرێن، ''بەتایبەت بۆ شێرپەنجە مەمک''.
 
لە کۆتاییدا پسپۆڕەکەی شێرپەنجە ئاماژەی بە جگەرە و نێرگەلەکێشەکان کرد و گوتی، زۆرینەی تووشبووانی شێرپەنجە سییەکان جگەرە و نێرگەلەکێش بوون یاخود لە رابردوودا کێشاویانە و لە بەساڵاچووندا شێرپەنجەیان لێدەرکەوتووە.
 
بە گوێرەی ئەو ئامارانەی دەست تۆڕی میدیایی رووداو کەوتووە بۆ تووشبووانی شێرپەنجە، لە ساڵی 2020، شەش هەزار و 293 تووشبوو، لە ساڵی 2021، حەوت هەزار و 904 تووشبوو، لە ساڵی 2022، نۆ هەزار و 61 تووشبوو و لە ساڵی 2023، نۆ هەزار و 911 تووشبووی نوێ تۆمارکراون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چێشتخانەیەک. وێنە: رووداو

بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی دهۆک: لەم پشووانەدا جەخت لە کواڵیتیی خۆراکی چێشتخانەکان دەکەینەوە

وەزارەتی تەندروستی بەبۆنەی پشووەکانی جەژنی کریسمس و سەری ساڵ جەخت لە پابەندبوونی پزیشکان دەکاتەوە لە دەوامی ئێشکگرییان و لەبارەی فریاکەوتنەکانیشەوە دەڵێ، نەخۆشخانەکانی فریاکەوتن و نۆرینگە دەرەکییەکان کراوەبن و هەموو سەردان و زانیارییەکان تایبەت بە نەخۆش تۆمار بکرێن.