لە ئەمریکا چارەسەرێک بۆ کۆنیشانەی بەیانیانی خانمان پێشنیازدەکرێت

05-02-2024
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

توێژینەوەیەک لە ئەمریکا رێگەیەکی چارەسەر بۆ ناڕێکییە تەندروستییەکانی خانمان لە بەیانیاندا کە ناسراوە بە کۆنیشانەی بەیانیان تاقیدەکاتەوە.
 
لە توێژینەوەیەکی زانکۆی باشووری کالیفۆرنیا دەرکەوت، هۆکاری تووشبوونی خانمان بە کۆنیشانەکانی بەیانیانی خانمان بەهۆی زیادبوونی هۆرمۆنی GDF15 لە خوێندایە بەتایبەت لە خانمانی دووگیان. 
 
توێژینەوەیەکە ئەوەش ئاشکرادەکات، خانمان لە سەرەتای دووگیانییەوە لەگەڵ گەورەبوونی کۆرپەلە، هۆرمۆنی GDF15 لە خوێنیاندا زیاددەکات، ئەمەش ئەگەری تووشبوونیان بە کۆنیشانەی بەیانیانیان کە ناسراوە بە نەخۆشیی بەیانیان زیاددەکات و خانمان لە دوای لەخەوهەستانیان هەست بە نیشانەکانی وەکو 'رشانەوە، سەرسووڕان، هێڵنجدان و نەمانی ئارەزووی خواردن' دەکەن.
 
مارلینا فێجۆ، سەرپەرشتیاری تویژینەوەکە دەڵێت: لە هەوڵداین بۆ دروستکردنی دەرمانێکی تایبەت تاوەکو کۆنتڕۆڵی دەردانی ئەو جۆرە هۆرمۆنە بدات کە دەبێتەهۆی کۆنیشانەی بەیانیان.
 
دکتۆر مارلینا دەشڵێت: تووشبووانی کۆنیشانەی بەیانیان، پێویستە پشوویێکی تەواو بدەن، دووربکەونەوە لە بۆنێک کە دەبێتەهۆی هێڵنجدان، هەروەها بڕی پێویست ئاو بخۆنەوە و هەندێکجاریش دەنکۆڵەی دژەهێڵنجدان بەکاربهێنن.
 
بەگوێرەی پەیمانگەی نیشتمانیی تەندروستی لە ئەمریکا، نزیکەی 70٪ بۆ 80٪ی خانمانی دووگیان تووشی کۆنیشانەی بەیانیان دەبن، 2٪یان نیشانەکانیان بە قورسی لەسەر دەردەکەوێت، بەڵام ئەوەش ئاشکرادەکات، ئەوانەشی کە دووگیان نین دەکرێت تووشی کۆنیشانەی بەیانیان ببن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیک ڤان دایک لەنێو هۆڵێکی وەرزشی و لەسەر دوانگەی خەڵاتکردن.

ئەکتەرێکی ئەمریکی لە 100 ساڵەی تەمەنیدا 5 خووی رۆژانەی ئاشكرا دەکات

دیک ڤان دایک، ئەکتەری بەنێوبانگی کۆمیدیی ئەمریکی ئەم مانگە ئاهەنگی 100 ساڵەی لەدایکبوونی گێڕا و کتێبێک لەسەر، پیربوونی بە تەندروستییەکی باشەوە بڵاو دەکاتەوە. ناوی ناوە (100 یاسا بۆ ژیان تاوەکو 100 ساڵ).