رووداو - تەندروستی
ئەمڕۆ لە هەولێر راکردن و فێستیڤاڵی ژیندروستی بەڕێوەدەچێت، سەرپەرشتیاری فێستیڤاڵەکە رایدەگەیێنێت، پشکنین بۆ هەموو بەشداربووان دەکرێت تاوەکو وەکو هاندێک بێت بۆ پشکنینی پێشوەختەیان.
ئەمڕۆ دووشەممە 5-5-2025 دکتۆر هێڤار رێبوار، سەرپەرشتیاری فێستیڤاڵەکە بە رووداوی گوت، ئەمە سێیەمین ساڵە ئەم راکردن و فێستیڤاڵە دەکەن و ئامانجیشیانە هۆشیاریی تەندروستی بە بەشداربووان بدەن لەپێناو ژیانێکی تەندروست و کواڵیتییەکی باشتری جەستەیان.
رێڤینگ مەحموود، پاڵەوانی راکردنەکە بووە و دەڵێت: لە ساڵی 2025 بەشداریم لە زیاتر لە هەشت ماراسۆن کردووە و پلەی یەکەمم بەدەست هێناوە، لە ماراسۆنی نێودەوڵەتیش بەشداربووم لە بەسرە و پلەی هەشتەمم بەدەستهێناوە.
ئەمڕۆ ماراسۆنی لەنێو پارکی سامی عەبدولڕەحمان راکردن و فێستیڤاڵی ژیندروستی بەڕێوەچوو، ماراسۆنەکە بە بەشداریی زیاتر لە 500 کەس کرا و دواتریش لە فێستیڤاڵێکی پزیشکیدا چەندان پڕۆژە و کاری پزیشکی و تەندروستی بە خۆڕایی پێشکێش بە بەشداربووان کرا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ