رووداو - تەندروستی
توێژەرانی چین لە تاقیکردنەوەی دەرمانێکی نوێی شێرپەنجە بەردەوامن و لەسەر مرۆڤ تاقیان کردووەتەوە؛ دەرکەوت، سەرکەوتووە و نەخۆشەکان زیاتر دەهێڵیتەوە و گرێ شێرپەنجەییەکانیش باشتر دەپووکێنیتەوە.
دەرمانەکە ناوی Satri-Celـە و توێژەرانی نەخۆشخانەی شێرپەنجە لە بەیژینگ دەڵێن، خانەکانی بەرگریی جەستەی کەسەکە وەردەگیرێن و لە تاقیگە گۆڕانکارییان بەسەردا دەهێنن، بۆ ئەوەی باشتر و کاریگەرتر بەرهەڵستی خانە شێرپەنجەییەکان بکەن.
لین شین، توێژەرێکی دەرمانەکەیە لە چین، دەڵێت: ''بۆ تووشبووانی شێرپەنجەی گەدە و سوورێنچک بەکارمان هێناوە و 22٪ زیاتر رۆڵی هەبوو لە زوو چاکبوونەوەی شێرپەنجەکە یاخود کەمبوونەوەی کوشندەیی شێرپەنجەکان''.
لین شین بە هیوایە کە ئەو دەرمانە گەشەی زیاتری پێبدرێت، تاوەکو ئەو شێرپەنجە کوشندەکانیش بنبڕ بکرێن.
بەپێی کۆمەڵەی شێرپەنجە لە ئەمریکا، رێگەکانی پێشگیریکردن لە شێرپەنجە ئەمانەن؛
* خۆراکی تەندروست
* کەمخواردنی خۆراکە لەقوتوونراوەکان
* نەکێشانی جگەرە و نێرگەلە
* دوورکەوتنەوە لە کحول
* وەرزش
* کێشڕێکی
* ژینگەی خاوێن
* خۆپاراستن لە تیشکە زیانبەخشەکان
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ