بەهۆی نەخۆشیی تەبەقەوە مەیدانی ئاژەڵانی بۆکان سێ هەفتە دادەخرێت

05-07-2025
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری ڤێتێرنەریی بۆکان دەڵێت، بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی تەبەقەوە، سێ هەفتە مەیدانی فرۆشتنی ئاژەڵان دادەخرێت.
 
ئیسماعیل محەممەدیان، بەڕێوەبەری ڤێتێرنەریی بۆکان رایگەیاند، "بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی تەبەق و دەستنیشانکردنی ئەو نەخۆشییە لە ناوچە گوندنشینەکان، بڕیاردرا بۆ سێ هەفتە مەیدانی فرۆشتنی ئاژەڵ لە شارەکە دابخرێت، ئەوەش بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری نەخۆشییەکە."
 
بەڕێوەبەری ڤێتێرنەریی بۆکان گوتی، "لەگەڵ داخستنی مەیدانەکەدا کوتانی ئاژەڵان و رشاندنی شوێنی مانەوەی ئاژەڵان دەستی پێکردووە."
 
محەممەدیان ئاماژەی بەوەش کرد، پێویستە ئاژەڵداران خۆیان لە گواستنەوەی ئاژەڵ بەدوور بگرن؛ هەروەها داوای لە ئاژەڵداران کرد لە کاتی بینینی هەر نەخۆشییەکی ئاژەڵان، پەیوەندی بە پسپۆڕانی ڤێتێرنەریی بۆکانەوە بکەن.
 
نەخۆشیی تەبەق تووشی ئەو ئاژەڵانە دەبێت كە دووسمن و كاوێژكەرن، وەكو مانگا.
 
دوو شوێنی سەرەكیی ئاژەڵەكە تووشی ئەم پەتایە دەبن؛ نێو دەمی کە لیكێكی زۆر بە دەمیدا دێتە خوارەوە و دواتر دەبێتە بڵقی گەورە و ئازاربەخش، کە وای لێدەكات نەتوانێت بلەوەڕێت، لەگەڵیشیدا تووشی شەلی دەبێت و ناتوانێت بڕوات بەڕێدا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاماژەدان بە گەشتیاری پزیشکی. وێنە: Enmaya

جەنگ گەشتیاری پزیشکی 50٪ تاوەکو 75٪ لە هیندستان کەم کردووەتەوە

چەندین ساڵە، کەرتی بووژانەوەی ئابووری لەڕێگەی گەشتیاری پزیشکی لە هیندستان سەرکەوتوو بووە بەتایبەتی لەلایەن نەخۆشی وڵاتانی رۆژئاوای ئاسیا. بەڵام لەگەڵ پەرەسەندنی جەنگی ئێران- ئیسرائیل و ئەمریکا خەریکە ئەو سەرکەوتنە نامێنێت و قازانجی کەرتەکەی لاواز کردووە.