رووداو - تەندروستی
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە نوێترین راگەیێنراویدا داوای زیادکردنی نرخی خواردنەوە کحولییەکان، شەربەتەکان و بەرهەمەکانی تووتن دەکات، ئەمەش لەپێناو دوورکەوتنەوە لێیان و ئاسان دەستنەگەیشتن بە بەکارهێنانیان.
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی WHO رایدەگەیێنێت، لەپێناو کەمکردنەوەی تووشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەکان، پێویستە حکومەتی وڵاتان بڕی 50٪ باج و نرخی سەر کحول، تووتن و شیرینییەکان زیاد بکەن.
جێرمی فارار، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی WHO بۆ بەرەوپێشبردنی خۆپاراستن و کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشییەکان دەڵێت: زیادکردنی باج یەکێکە لە کاریگەرترین رێگەکانی کەمکردنەوەی خۆراک و خواردنەوە زیادبەخشەکان.
دووپاتیشی کردووەتەوە، ئەو سێ بەرهەمە دەشێت ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و لوولەکانی خوێن، نەخۆشیی شەکرە و شێرپەنجە زیاد بکەن.
هاوکات ماوەی 10 ساڵی داهاتووی داناوە بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە و دەڵێت، بە جێبەجێکردنیان رێگە لە مردنی پێشوەختەی 50 ملیۆن کەس لەماوەی نیو سەدەدا دەگرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ