رووداو - تەندروستی
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی خانمان و منداڵبوون رایدەگەیێنێت، کەمخەوی دەشێت رێخۆشکەر بێت بۆ ئەوەی خانمان تووشی فرەکیسی هێلکەدان بکات، بەتایبەت درەنگ خەوتن و مانەوە تاوەکو درەنگانی شەو.
ئەمڕۆ شەممە 5-7-2025 د. راز سیروان، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی خانمان و منداڵبوون لە بووڵتەنی تەندروستیدا رایگەیاند، سێ هۆکاری سەرەکی هەن بۆ زیادبوونی فرەکیسی هێلکەدان وەکو؛
- کەمجووڵەیی.
- خواردنی خۆراکی ناتەندروست {خۆراکە خێراکان، خۆراکە سوورەوەکراوەکان و شیرینییەکان}.
- ناڕێکیی خەو.
د. راز سیروان باسی کاریگەریی دۆشاوی توو دەکات لەسەر کەمکردنەوەی فرەکیسی هێلکەدان و دەڵێت: کاریگەرییەکی پێچەوانەیان هەیە و زیان بە خانمەکە دەگەیێنێت، باشتریشە سرکەی سێو لەبری دۆشاوی توو بخورێت.
بەپێی مایۆکلینیک، نیشانەکانی فرەکیسی هێلکەدان ئەمانەن؛
-ناڕێکیی سووڕی مانگانە
- زیادبوونی مووی زیادە
- دەرکەوتنی زیپکە
- قەڵەوی
- نەزۆکی
فرەکیسی هێلکەدان لە تووشبووی ئەمانە باوە
-شەکرەی جۆری دوو
- بەرزەپەستانی خوێن
-نەخۆشییەکانی دڵ
-شێرپەنجەی نێوپۆشی منداڵدان
-بەرزیی کۆلیستڕۆڵ
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ