د. عەتیە حەمەسەعید بۆ ئەو خانمانەی شیری قوتوو بە منداڵیان دەدەن: تووشی شەکرەیان دەکەن

05-08-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
دکتۆر لونا خالید - د. عەتیە حەمەسەعید.
دکتۆر لونا خالید - د. عەتیە حەمەسەعید.
A+ A-
رووداو - تەندروستی

د. عەتیە حەمەسەعید، راوێژکاری نەخۆشی و نەشتەرگەرییەکانی خانمان و منداڵبوون زۆریی نەشتەرگەرییەکانی منداڵبوون بە ''ئەنفال'' ناودەبات و دەڵێت: پێویستە وەزارەتی تەندروستی بێتە دەنگ.
 
پڕۆفیسۆر عەتیە حەمەسەعید، پسپۆڕی نەخۆشی و نەشتەرگەرییەکانی خانمان و منداڵبوون رایدەگەیێنێت: زۆرجار منداڵ خستنەنێو شووشە لەدوای لەدایکبوون پێویست نییە و بۆ ئەوەش بەسەرهاتێک دەگێڕێتەوە کە خۆی منداڵێکی تەندروستی لەنێو سکی دایکیدا دەرهێناوە، بەڵام بە داوای پزیشکێکی دیکە، خستوویانەتە نێوشووشە و گیانی لەدەستداوە.
 
بەگوتەی پڕۆفیسۆر عەتیە حەمەسەعید، نەشتەرگەریی منداڵبوون شیری دایک کەم دەکاتەوە و کۆرپە بێبەش دەکات لە شیرپێدانی سرووشتی.
 
لەبارەی شیری قوتووەوە هۆشداری دەداتە دایکان و گوتی، ''شیری قوتوو کار لە خانەی پەنکریاسی منداڵ دەکات و ناهێڵێت ئەنسۆلین دروست بکات، بەمەش منداڵەکە هەر لە منداڵییەوە تووشی شەکرە دەبێت''، هەروەها شیری دایک پاکە و چەندان مادەی تێدایە کە لە شیری قوتوودا نییە.
 
ئەنسۆلین: هۆرمۆنێکە لە پەنکریاس بەرهەمدێت و فەرمانی هاوسەنگکردنی شەکری خوێنە، بە نەبوونی یاخود کەم دەردانی؛ کەسەکە شەکری خوێنی بەرز دەبێتەوە و رەنگە تووشی شەکرە بێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە