WHO: پشکنینێكی خێرا دەستنیشانکردنی 'ئاوڵەی مەیموون' پەسنددەکرێت

05-10-2024
ئیسماعیل خالس نادر
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی WHO رایدەگەیێنێت، پشکنینێکی خێرا دەستنیشانکردنی نەخۆشیی 'ئاوڵەی مەیموون' پەسنددەکرێت کە دەستبەجێ ئەنجامەکان ئاشکرادەکات.
 
رێکخراوەکە ئاماژە بەوەدەکات، پێشتووتر پشکنینەکان دەنێردرانە تاقیگەکان و دوای چەند رۆژ ئەنجامەکەی دەردەکەوت، ئەمەش دەبێتە هۆی بارگرانی و درەنگکەوتنی دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکە، بەڵام لەم جۆرە پشکنینە ئەنجامەکان دەستبەجێ دەردەچن. 
 
یوکیکۆ ناکاتانی، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی دەڵێت، ''لە پشکنینە نوێیەکە، نمونە لە پێست وەردەگیرێت و لە ئەگەری بوونی ڤایرۆسەکە DNAـی ڤایرۆسەکە دەستنیشاندەکرێت''. 
 
لە مانگی ئابدا، بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی 'ئاوڵەی مەیموون' لەلایەن رێکخراوی تەندروستی جیهانی وەکو بارێکی نائاسایی تەندروستیی گشتیی جیهانی ناسێندرا، ئەمەش دوای بەرزبوونەوەی رێژەی تووشبوون لە کۆنگۆ و بڵاوبوونەوەی بۆ وڵاتانی دراوسێی.
 
بەگوێرەی WHO, لە کۆی زیاتر لە 30 هەزار پشکنین 40٪ـیان وەکو هەڵگری ڤایرۆسەکە پشتڕاستکراونەتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

سامان حوسێن

یەکێتیی کەمئەندامانی کوردستان: بە 200 هەزار دۆلار کێشەیەکمان چارەسەر دەبێت، بەڵام نادرێت

لێپرسراوی یەکێتیی کەمئەندامانی کوردستان رایدەگەیێنێت، خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان بەهۆی گرانیی نرخی پێداویستییە پزیشکییەکان و ئامێرە یارمەتیدەرەکانەوە بارگرانییەکی زۆریان لەسەرە بە تەرخانکردنی 200 هەزار دۆلار، کێشەی هەموو ئامێرە یارمەتیدەرەکانی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان چارەسەر دەکرێت.