توێژینەوەیەک: تێکچوونی سیستمی خۆراکی خانمانی دووگیان، کۆرپەلەکەیان تووشی رەبۆ دەکات

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

توێژینەوەیەکی شیکاری دەریدەخات، خانمانی دووگیان سیستمی خۆراکییان تێکبچێت، ئەگەر تووشبوونی کۆرپەلەکەیان بە نەخۆشیی رەبۆ زیاد دەبێت.
 
توێژەرانی زانکۆی ئیمپێریاڵ لە بەریتانیا و ئیراسمەس لە هۆڵەندا زانیارییەکانی 131 هەزار دایک و منداڵیان کۆکردووەتەوە و بۆیان دەرکەتوووە، تێکچوونی سیستمی خۆراکی لەماوەی دووگیانیدا 17٪ ئەگەری تووشبوونی کۆرپەلە بە رەبۆ زیاد دەکات.
 
توێژەران بۆیان دەرکەوتووە، ئەو منداڵانەی دایکیان لەماوەی دووگیانیدا تووشی تێکچوونی خۆراکی بوون، تاوەکو تەمەنی 6 ساڵییان هەناسەتەنگییان بۆ دروستبووە و دوای ئەو تەمەنەش نیشانە درێژخایەنەکانی رەبۆیان لەسەر دەرکەوتووە.
 
بەگوێرەی مایۆکلینیک، کێشەی خۆراکی خانمانی دووگیان زۆرجار کەمخۆرییە، بەمەش مادە خۆراکی و ڤیتامینەکان لە جەستەیان کەم دەبنەوە و دۆخێکی هاوشێوەی بەدخۆراکی لێدروستدەبێت.
 
باشترین جۆری خۆراک بۆ خانمانی دووگیان چییە؟ پسپۆڕێکی خانمان و منداڵبوون لە بەرنامەی دکتۆر ئاراس روونی دەکاتەوە؛
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە