تیمێکی ئەمریکی لەبارەی زرینگانەوەی گوێ: گوشاری دەروونی زیاد دەکات

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

تیمێکی توێژەرانی نەخۆشخانەی گشتیی ماساچوسێتس لە ئەمریکا دەریدەخات، زرینگانەوەی گوێ یاخود دەنگەدەنگی بەردەوامی گوێ دەکرێت گوشاری دەروونی لای کەسی تووشبوو دروستبکات و بیخاتە دۆخێکی پڕ لە دڵەڕاوکێ و نائارامیی دەروونی.
 
د. دانیاڵ بووڵی، پسپۆڕی مێشک و دەمار لە نەخۆشخانەکە و سەرپەرشتیاری تیمەکە پێشنیاز دەکات؛ ئەوانەی بێزاری ئەو زرینگانەوەیەن بچن پسپۆڕی دەروونی ببینن بۆ ئەوەی چۆنیەتیی راهاتن لەگەڵ نەخۆشییەکەیان فێرببن و خۆیان لەگەڵیدا بگونجێنن.
 
ئەو تیمە تێبینی ئەوەیان کردووە کە تووشبووان بەهۆی دەنگەدەنگی گوێیانەوە، رووخساریان ئاڵۆز بووە و دەرکەوتوون کە شتێک بێزاریان دەکات.
 
ئامارەکانی تووشبووانی زرینگانەوەی گوێ و هۆکارە باوەکانی
 
ناوەندی کلیڤلاندی پزیشکی رایدەگەیێنێت، نزیکەی 50 ملیۆن ئەمریکی گیرۆدەی زرینگانەوەی گوێن و خزمەتگوزاریی تەندروستیی نیشتمانیی لە بەریتانیاش دەریدەخات، شەش ملیۆن هاووڵاتیی بەریتانی گیرۆدەن بە جۆرە جیاوازەکانی زرینگانەوەی گوێ. 
 
دامەزراوەی خۆراک و دەرمان FDA لە ئەمریکا رایدەگەیێنێت، دەرمانەکانی وەکو ' ئازارشکێنەکان، دژەبەکتریاکان، چارەسەرە کیمیاییەکان، میزپێکەرەکان، دژەمەلەریا و هەندێک جۆری دەرمانی خەمۆکی' دەشێت هۆکار بن بۆ زۆربوون و تووشبوون بە زرینگانەوەی گوێ.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە