رووداو - تەندروستی
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە رایدەگەیێنێت، تائێستا لە هەڵەبجە قەستەرە نییە و نەخۆش ناچارە رێگەیەکی دوور ببڕێت بۆ ئەوەی بیکات، ئەمەش پێچەوانەی ئەو مەرجەیە کە دەبێت کەسی نەخۆش لە کەمترین ماوەدا قەستەرەی بۆ بکرێت.
د. ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە بە رووداوی راگەیاند، تیمی سەربازیی مەدەنیی سوپاسی ئیتاڵیا کە لە سێکتەرە جیاجیاکاندا کار دەکەن و مەشق و راهێنان دەکەن، سەردانی نەخۆشخانەی بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی هەڵەبجەیان کرد و پێداویستییەکانیان پێ گوتوون.
د. ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە دەڵێت: تائێستا لە هەڵەبجە نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە منداڵان نییە و نەبوونی قەستەرەش یەکێکە لە کێشە هەرە سەرەکییەکان.
لەبارەی نەبوونی ئامێری قەستەرە لەو پارێزگایە، د. ئازاد مستەفا گوتویەتی، ''لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە رەزامەندی لەسەر کڕینی ئامێری قەستەرە بۆ هەڵەبجە دراوە، وەزیری تەندروستیش گوتویەتی کە کڕدراوە، بەڵام تائێستا ئامێرەکە دیار نییە!''
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ