رووداو - تەندروستی
نەخۆشێک بە ئازارێکی تووندەوە دەچێتە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی فێرکاریی قەڵادزێ، پزیشكان بۆیان دەردەکەوێت کە خوێنبەربوونی ناوەکی هەیە و بەپەلە دەیبەن بۆ نەشتەرگەری، داوای دوو بتڵ خوێن دەکەن، بەڵام خوێنەکە دەگمەن دەبێت و کەسوکارەکەی پێیان پەیدا نابێت.
سەرەنجام پزیشکێک و پەرستارێک کە هەردووکیان هەمان جۆری خوێنە دەگمەنەکەی ئەو نەخۆشەیان هەبووە، خوێنی پێدەبەخشن، ئەمەش لەکاتێکدا بووە کە ئەوان هەر لەو نەخۆشخانەیە لە ئەرکدا بوون.
ئەمڕۆ دکتۆر کاشان ئیسماعیل، پزیشکی نەخۆشییەکانی خانمان و منداڵبوون و رێکار ئەحەمەد، پەرستار خەڵاتی رێزلێنانیان لەلایەن بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی راپەڕینەوە پێدرا، ئەمەش بەهۆی ئەو کارەیان کە بەرامبەر بە نەخۆشەکەیان کردوویانە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ