پسپۆڕێکی ژینگە: عێراق دووچاری گۆڕانی کەشوهەوا بووەتەوە

06-02-2025
شکار رێبوار
لەکاتی چاوپێکەوتنەکەی نێوان هیوا جەمال و پسپۆڕەکەی ژینگە.
لەکاتی چاوپێکەوتنەکەی نێوان هیوا جەمال و پسپۆڕەکەی ژینگە.
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

پسپۆڕێکی ژینگە و مامۆستای زانکۆی کوردستان رایدەگەیێنێت، گۆڕانکاریی کەشوهەوا بەجۆرێکە کە نزیکین لە وشکساڵی و کەمبوونەوەی خۆراک.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 6-2-2025 د. عومەر ئەحمەد، مامۆستای زانکۆی کوردستان و پسپۆڕی ژینگە لە بەرنامەی ''رۆژی هیوا جەمال''دا رایگەیاند، کەمبوونەوەی بارانبارین و گەرمبوونی زستان هێمای سەرەکین بۆ گۆڕانی کەشوهەوا.
 
بەگوتەی د. عومەر ئەحمەد، گەرمبوونی زەوی نزیکە لەوەی کە 2 پلەی سیلیزی زیادببێت، ئەمەش دەبێتەهۆی کەمبوونەوەی باران و وشکەساڵی، پاشانیش کەمبوونەوەی خۆراک و ئاوی خواردنەوەی بەدواوەدێت.
 
جەیمس هانسن، گەورەزانای کەشوهەوا توێژینەوەیەکی ئەنجامداوە و دەڵێت بەهۆی دەردانی گازە گەرمخانەییەکان  پلەی گەرمیی بەرگەهەوای زەویی لەوە زیاتر بەرزدەبێتەوە کە بیرمان لێدەکردەوە.
 
ھانسن توێژینەوەکەی لەگەڵ کۆمەڵێک زانای دیکەی هاوڕێی کردووە و دەڵێن، ئەوەی نەتەوەیەکگرتووەکان سیناریۆی بۆ دانابوو کە گەرمبوونی بەرگەهەوای زەوی تاوەکو 2100 لەخوار دوو پلەوە بمێنێتەوە، سیناریۆیەکی مردووە.
 
بەگوێرەی پێشبینیی هانسن و هاورێکانی، زیادبوونی پلەی گەرمیی زەوی تاوەکو ساڵی 2045 نزیکبێتەوە بۆ دوو پلەی سیلیزی و دواتر بەرەو زیادبوون دەڕوات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە