پسپۆڕێکی وردی هەناسە: تووشبووانی رەبۆ گرووپی هەرە مەترسیدارن لەکاتی خۆڵبارین

06-05-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
د. هەژار محەممەد لەگەڵ دکتۆر لونا خالید چاوپێکەوتن دەکات
د. هەژار محەممەد لەگەڵ دکتۆر لونا خالید چاوپێکەوتن دەکات
A+ A-
رووداو - تەندروستی

پسپۆڕێکی وردی نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسەدان رایدەگەیێنێت، تووشبووانی رەبۆ گرووپی هەرە مەترسیدارن لەکاتی خۆڵبارین و ئەوانەشی کە کێشەکانی کۆئەندامی هەناسەیان هەیە، باشترە یان لە ماڵەوە بمێننەوە یاخود دەمامک ببەستن.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 6-5-2025 د. هەژار محەممەد، پسپۆری ووردی نەخۆشییەکانی سینگ و هەناسە لە بووڵتەنی تەندروستیدا رایگەیاند، نیشانەکانی هەستیاری بە خۆڵبارین کۆکە و هەناسەتەنگی زۆر، پژمە و خورانی رێرەوی هەناسە دەشێت رووبدەن.
 
د. هەژار محەممەد دەڵێت: چەند پشکنینێک بۆ نەخۆش دەکرێت کە بزاندرێت ئایا رەبۆی هەیە یاخود نا؟ ئینجا دەتواندرێت بگوترێت کە تووشبووی رەبۆیە.
 
ئەوەشی گوت، تووشبووان هەمیشە بچنە ژینگەی خاوێن کە هەوای پاک بێت، ئەگەریش بچنە دەرەوە دەمامک ببەستن.
 
ئەوانەی رەبۆیان هەیە لەکاتی خۆڵبارین ئەمانە جێبەجێ بکەن؛
 
- مانەوە لە ماڵەوە
- بەستنی دەمامک
- شووشتنی دەست و دەموچاو
- بەکارهێنانی دەرمانەکان لەکاتی خۆیاندا
- لەکاتی چوونە دەرەوە، بەخاخیان پێبێت
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاماژەدان بە چات جی پی تییەکی تەندروست.

بە فەرمی ChatGPTـیەکی تەندروستی دامەزرا

ژیریی دەستکرد لە بواری تەندروستی فراوان دەکرێت و چات جی پی تییەکی تەندروستی دامەزرا. مانگی یەکی ئەم ساڵ کۆمپانیای OpenAI ژیرییەکی دەستکردی بۆ پرسیار و بابەتە تەندروستی و پزیشکییەکان دانا، بەڵام هێشتا پسپۆڕان هۆشداری جیدی لەبارەیەوە دەدەن.