ئامارەکانی فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر؛ بەراورد بە ساڵی رابردوو گەستنی سەگ زیاد بووە

06-07-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر رایدەگەیێنێت، لە شەش مانگی ئەمساڵدا 148 پێوەدانی دووپشک و 320 گەستنی سەگ تۆمار کراون، بەپێی بەدواداچوونی رووداویش، بەراورد بە شەش مانگی سەرەتای ساڵی رابردوو لەو نەخۆشخانەیە گەستنی سەگ زیاد بووە.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 6-7-2025 د. ئومێد سەدرەدین، پسپۆڕی پزیشکیی فریاکەوتن لە نەخۆشخانەکە بە رووداوی راگەیاند، زۆرترین ئەوانەی سەگ دەیانگەزێت، منداڵانی 5 بۆ 10 ساڵانن، لە ماوەکانی رابردووشدا یەکێکیان گیانی لەدەستدا کە چەند سەگێگ پەلاماری دابوو.
 
د. ئومێد سەدرەدین دەڵێت: ''ڤاکسینی دژەهاری بەردەستە و هەر کەسێک سەگ گەستی، پێویستە بهێندرێتە نەخۆشخانە، تەنانەت ئەگەر سەگەکە ماڵیش بوو، چونکە نیشانەکانی هاریی سەگ رەنگە لەسەر سەگەکە دەرنەکەون و بیگوازێتەوە بۆ کەسی گەستراو''.
 
بەپێی نەخۆشخانەکە، لە شەش مانگی ئەمساڵدا 320 گەستراوی سەگ تۆمار کراون، بەڵام لە شەش مانگی سەرەتای ساڵی رابردوو ئەو ژمارەیە 297 کەس بووە.
 
لەبارەی پێوەدانی دووپشکیشەوە، ئەمساڵ 148 پێوەدراو و لە شەش مانگی ساڵی رابردووش 170 پێوەدراو تۆمار کراون.
 
ئامارەکانی ئەمساڵ بەم شێوەیەن؛
 
مانگی یەک
پێوەدانی دووپشک؛ 14 و گەستنی سەگ؛ 58
 
مانگی دوو
پێوەدانی دووپشک؛ 4 و گەستنی سەگ؛ 54
 
مانگی سێ
پێوەدانی دووپشک؛ 9 و گەستنی سەگ؛ 40
 
مانگی چوار
پێوەدانی دووپشک؛ 39 و گەستنی سەگ؛ 61
 
مانگی پێنج
پێوەدانی دووپشک؛ 39 و گەستنی سەگ؛ 46
 
مانگی شەش
پێوەدانی دووپشک؛ 43 و گەستنی سەگ؛ 61
 
بۆ پێوەدانی دووپشک 
 
- شوێنی پێوەدان بشۆردرێت 
- بەفری لەسەر دابنرێت
- شوێنەکە نەجووڵێندرێت 
- ئازارشکێن بەکاربێت
- ژەهرەکە نەمژرێت
- شوێنەکە نەبەسترێت
 
کەسەکە ببرێت بۆ نەخۆشخانە لەکاتی
 
- سڕبوون 
- گەشکە 
- هەناسەتەنگی
- رشانەوە 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە