رووداو- هەولێر
دێسکی تەندروستی تۆڕی میدیایی رووداو پرۆژەی ئەنتیتۆباکۆ رادەگەیێنێت، ناونووسین دەستپێدەکاتەوە و خەڵاتی ئەمساڵ ئۆتۆمبێلێک دەبێت.
د. ئاراس برادۆستی، بەڕێوەبەری دێسکی تەندروستی تۆڕی میدیایی رووداو دەڵێت لە ساڵی یەکەم و دووەمدا نزیکەی 12 هەزار و 500 کەس بەشدارییان لە پرۆژەکەدا کردووە و وازیان لە جگەرە و نێرگەلەکێشان هێناوە، لە ساڵی سێیەمیشدا کەمپەینەکە دەستپێدەکاتەوە.
د. ئاراس برادۆستی دەشڵێت، بەمزوانە کلینیکی ئەنتیتۆباکۆ دەکرێتەوە.
فۆرمی وازهێنان لە جگەرە و نێرگەلەکێشان
بەڕێوەبەری دێسکی تەندروستی تۆڕی میدیایی رووداو روونیدەکاتەوە لە قۆناخی یەکەمی ناونووسیندا ئەمساڵ حەوت هەزار کەس ناویان تۆمارکردووە بۆ وازهێنان لە جگەرە و نێرگەلە، فۆڕمی خۆتۆمارکردن لە ئەمڕۆەوە دەکرێتەوە و هاونیشتمانییان دەتوانن ناویان تۆماربکەن.
ئەنتیتۆباکۆ پرۆژەیەکی دێسکی تەندروستی تۆڕی میدیایی رووداوە بۆ وازهێنان لە جگەرە و نێرگەلەکێشان، ئەمساڵ بە سپۆنسەری سەرەکی کۆرەک تیلیکۆم بەڕێوەدەچێت. ئۆتۆمبیلێک دەبێتە خەڵاتی براوەی پرۆژەکە، جیاواز لە ساڵانی رابردوو، کڵینیکی ئەنتیتۆباکۆ دەکرێتەوە و چارەسەری پزیشکیی پێویست پیشکەشی ئەو کەسانە دەکەن کە بۆ وازهێنان لە جگەرە و نێرگەلە پێویستییان بە دەرمانە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ