تەندروستیی راپەڕین: ساڵی رابردوو زیاتر لە 300 کەس سەگ گەستوونی

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی راپەڕین رایدەگەیێنێت، ساڵی رابردوو زیاتر لە 300 گەستراوی سەگ لە فریاکەوتنەکانی سنوورەکە تۆمار کراون، بەڕێوەبەری فریاکەوتنی قەڵادزێ دەڵێت: ساڵانە گەستنی سەگ زیاد دەکات.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 20-1-2026 راستی زوودی، بەرپرسی بەشی فریاکەوتن لە نەخۆشخانەی گشتیی قەڵادزێ بە رووداوی راگەیاند، لە ساڵی 2024دا 61 حاڵەتی گەستنی سەگ تۆمار کراون، بەڵام ئەم ژمارەیە لە 2025دا بووە بە 71 حاڵەت و بەرز بووەتەوە.
 
بەگوتەی راستی زوودی، هەمیشە لە سنووری پشدەر و دەوروبەری گەستنی سەگ زۆرترین بووە و رێنوێنیی هاونیشتمانییانیش دەکات، ''بە هەر شێوەیەک سەگ بیانگەزێت، بچنە نزیکترین بنکەی تەندروستی و فریاکەوتن''.
 
بەپێی تەندروستیی راپەڕین، 689 دەرزیی دژەهاری بۆ گەستراوانی سەگ بەکارهاتوون، راستی زوودیش گوتی، هەموو پێداویستییەک بەردەستە بۆ ئەوەی خەڵک لە لێکەوتە مەترسیدارەکانی ڤایرۆسی هاریی سەگ بپارێزرێت.
 
بۆچی گەستنی سەگ مەترسیدارە؟
 
بە گوێرەی ناوەندی کۆنتڕۆڵ و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان لە ئەمریکا، هاریی سەگ نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە و دووچاری کۆئەندامی دەمار دەبێت، هاوکات نەخۆشییەکە مرۆژەڵییە، واتە لە ئاژەڵەوە دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ.
 
ناوەندەکە ئاشکرای دەکات، نەخۆشیی هاریی سەگ لە رێگەی شلەکانی جەستەوە بەتایبەت لیک و خوێنی کەس یان ئاژەڵی تووشبووەوە دەگوازرێتەوە و تەنانەت پەیوەندیی راستەوخۆ و گازگرتنیش هۆکارێکی گواستنەوەی نەخۆشییەکەن.
 
نیشانەکانی نەخۆشییەکە لە سەگ
 
* دەرکەوتن؛ 2 بۆ 4 مانگ
* تا و گەشکە
* هەستیاری بە رووناکی و ئاو
* قورسیی قووتدان و لیکی زۆر
* ئیفلیجی
 
نیشانەکانی نەخۆشییەکە لە مرۆڤ
 
* دەرکەوتن؛ 2 مانگ بۆ ساڵێک
* ئیفلیجی
* تا و رشانەوە
* قورسیی قووتدان
* هەوکردنی مێشک و کۆئەندامی دەمار
* زیادبوونی لیک
* تێکچوونی باری دەروونی
* گازگرتن
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مەنجووب حسۆ، بەرپرسی مانگی سووری کورد لە حەسەکە

مانگی سووری کورد: هێرشکرایە سەر کاروانێکی پزیشکی و ئەندامێکمان گیانی لەدەستدا

بەرپرسی مانگی سووری کورد لە حەسەکە ئاشکرای کرد، کاروانێکی پزیشکییان کەوتووەتە بۆسەی چەکدارانەوە و بەهۆیەوە ئەندامێکیان گیانی لەدەستداوە، یەکێکی دیکە بێسەروشوێنە و چەندانی دیکەش برینداربوون.