کلینیکاست؛ منداڵ بە هیچ جۆرێک چا نەخواتەوە

5 کاژێر له‌مه‌وپێش
شکار رێبوار
شکار رێبوار
د. لاولاو فارووق زادە - د. هونەر رێبوار
د. لاولاو فارووق زادە - د. هونەر رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

پسپۆڕێکی نەخۆشی و گەشەی منداڵان ئاشکرای دەکات، باشترین سەرچاوەکانی مادەی ئاسن لە ئاژەڵەوەیە وەکو (گۆشتی سوور، گۆشتی مریشک، هێلکە و ماسی)، ئەوەش دەڵێت، ''باشترە بە هیچ جۆرێک چا نەدرێتە منداڵ''.
 
د. لاولاو فارووق زادە، پسپۆڕی نەخۆشی و گەشەی منداڵان لەبارەی ئاسنەوە دەڵێت: کاریگەریی لەسەر زۆر بەشی جەستە هەیە، بەتایبەت گەشە و مێشکی منداڵ، کەمیی مادەکە ئێسکی منداڵ لاواز دەکات و زیان بە مێشک و بیرکردنەوەشی دەگەیێنێت.
 
لەبارەی سووڕی مانگانەوە د. لاولاو زادە گوتی، ''دایکان پێویستە هاوکاری کچە نەوجەوانەکەیان بکەن بەتایبەت لە سەرەتای دەستپێکردنی سووڕی مانگانە''. هاوکات ئەوەشی گوت کە بەهۆی ئەوەی لە سەرەتای سووڕی مانگانە کچان خوێنێکی زۆریان لێدەڕوات، دەشێت دووچاری کەمیی مادەی ئاسن ببن.
 
بەگوتەی ئەو پزیشکە، نیشانەکانی کەمخوێنی ئەمانەن؛
 
- قژهەڵوەرین
- نەمانی ئارەزووی خواردن
- لاوازیی قژ و مووەکانی جەستە
- بێهێزی
- لەبیرچوونەوە
- رەنگزەردبوون
- زووتووڕەبوون
- کەمبوونەوەی سەرنج
 
لەبارەی پێنەدانی چا بە منداڵ د. لاولاو دەڵێت: وادەکات ئەو ئاسنەی لەنێو خۆراکەکاندا هەیە، کەمتر سوودی لێ ببینن و جگە لەمەش، کافاینی تێدایە کە خەو ناڕێک دەکات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە