رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەک لە ژاپۆن دەریدەخات، دەم و ددان پارێزراو بێت و بە پاکی رابگیرێن، ئەگەری مردنی لەناکاو و تووشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەکان کەم دەبێتەوە.
توێژینەوەکە لە زانکۆی ئۆساکا لە ژاپۆن لەسەر 190 هەزار کەسی سەروو 70 ساڵ کرا و دەرکەوت، ئەوانەی زۆرترین ددانی کەوتوویان هەبووە، ئەگەری مردنیان بە نەخۆشییە درێژخایەنەکان زیاتر بووە لەو کەسانەی ددانی کەوتوو یاخود پیسبوویان کەم بووە.
توێژەران پێیان وایە، پاراستنی تەندروستیی دەم و ددان راستەوخۆ کاریگەریی لەسەر کەمکردنەوەی هەوکردن هەیە ئەمەش ئەگەری مردنی لەناکاو لە مرۆڤەکەدا کەم دەکاتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ