لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر لەماوەی سێ مانگدا، 251 گەستراوی سەگ تۆمار کراون

06-11-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی رزگاریی فێرکاری لە هەولێر رایدەگەیێنێت، مانگی رابردوو 101 گەستراوی سەگ و پێوەدراوی دووپشک تۆمار کراون.
 
بەپێی نەخۆشخانەکە مانگی رابردوو (ئۆکتۆبەر) 101 حاڵەتی گەستنی سەگ و پێوەدانی دووپشک تۆمار کراون لەو ژمارەیە؛ 20ـیان پێوەدانی دووپشک و 81ـیان گەستنی سەگ بوون، بەڵام هیچ پێوەدراوێکی مار تۆمار نەکراوە.
 
بە گوێرەی ناوەندی کۆنتڕۆڵ و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان لە ئەمریکا، هاریی سەگ نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە و دووچاری کۆئەندامی دەمار دەبێت، هاوکات نەخۆشییەکە مرۆژەڵییە، واتە لە ئاژەڵەوە دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ.
 
نیشانەکانی نەخۆشییەکە لە سەگ
 
* دەرکەوتن؛ 2 بۆ 4 مانگ
* تا و گەشکە
* هەستیاری بە رووناکی و ئاو
* قورسیی قووتدان و لیکی زۆر
* ئیفلیجی
 
نیشانەکانی نەخۆشییەکە لە مرۆڤ    
 
* دەرکەوتن؛ 2 مانگ بۆ ساڵێک
* ئیفلیجی
* تا و رشانەوە
* قورسیی قووتدان
* هەوکردنی مێشک و کۆئەندامی دەمار
* زیادبوونی لیک
* تێکچوونی باری دەروونی
* گازگرتن
 
بەپێی بەدواداچوونی رووداو، لە ئامارەکانی سێ مانگی رابردووی نەخۆشخانەکە زۆرترین گەستراوی سەگ تۆمار کراون کە 251 حاڵەت بوون، لەکاتێکدا پێوەدراوی دووپشک 169 کەس بوون کە هاتوونەتە ئەو نەخۆشانەیە و چارەسەریان وەرگرتووە.
 
ئامارەکانی سێ مانگی رابردوو لەو نەخۆشخانەیە بەم شێوەیەن؛
 
مانگی هەشت
پێوەدانی دووپشک؛ 63 و پێوەدانی مار؛ 1 و گەستنی سەگ؛ 90
 
مانگی نۆ 
پێوەدانی دووپشک؛ 86 و پێوەدانی مار؛ 2 و گەستنی سەگ؛ 80
 
مانگی 10
پێوەدانی دووپشک؛ 20 و پێوەدانی مار؛ 0 و گەستنی سەگ؛ 81
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە