نووسینگەی ئاماری نیشتمانیی بەریتانیا هۆشداری دەدات؛ ڤەیپکێشان بەراورد بە جگەرەکێشان زیادبووە

06-11-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

نووسینگەی نیشتمانیی بەریتانیا بۆ ئامار ئاشکرای دەکات، ڤەیپکێشان لەنێو منداڵانی سەروو 16 ساڵ و گەنجاندا زۆر زیاتر بووە لە جگەرەکێشان.
 
بەپێی راپۆرتێکی ONSـی بەریتانی، ساڵی رابردوو نزیکەی 5.4 ملیۆن ڤەیپکێش هەبوون، لەکاتێکدا ژمارەی کەسانی جگەرەکێش 4.9 ملیۆن بووە.
 
ئەوەش باس دەکات، ئێستا رێژەی ڤەیپکێشان لەنێو خانماندا زۆر زیاترە و زۆرینەشی ئەو پیاوانەی ڤەیپدەکێشن تەمەنیان لەنێوان 25 بۆ 49 ساڵە.
 
تەنانەت راپرسییەکە دەریدەخات، رێژەی وازهێنان لە جگەرەکێشان لەنێوان ساڵانی 2023 و 2024 نزیکەی ٪4 زیادبووە.
 
بەگوێرەی ناوەندی خزمەتگوزاریی تەندروستیی نیشتمانی لە بەریتانیا، کەمبوونەوەی ژمارەی جگەرەکێشان هەواڵێکی دڵخۆشکەرە، بەڵام پەنابردن بۆ ڤەیپ و جگەرەی ئەلیکترۆنی ''کارەساتی جیدی'' لێدروستدەبێت. 
 
ناوەندەکە رایدەگەیێنێت، جگەرەکێشان هۆکاری مردنی 70 هەزار کەسە لەو وڵاتە.
 
بەگوێرەی سەرچاوە پزیشکی و تەندروستییە جیهانییەکان دەکرێت ڤەیپ ئەم کاریگەرییانەی هەبێت؛
 
- زیادبوونی خوێنبەربوونی پووک و زەردبوونی ددانەکان
- هێلکەدانەکان و  شێوەی سپێرم تێکدەدات و هۆکارێکە بۆ نەزۆکی
- کەمبوونەوەی ئارەزووی سێکسی
- تێکچوونی سووڕی مانگانە و ئاستی هۆرمۆنەکان
- لەبیرچوونەوە لەنێو گەنجاندا زیاددەکات
- بەرزەپەستانی خوێن و گرژبوونی ماسوولکەکان
- شێرپەنجە
- کەمبوونەوەی درەوشانەوەی پێست و زیادبوونی چرچولۆچی؛ خوێن کەمتر دەڕوات بەرەو پێست
- هەڵوەرینی قژ؛ لوولە وردەکانی خوێن لە سەر و سەلکی مووەکان تەسک دەبنەوە
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاماژەدان بە چات جی پی تییەکی تەندروست.

بە فەرمی ChatGPTـیەکی تەندروستی دامەزرا

ژیریی دەستکرد لە بواری تەندروستی فراوان دەکرێت و چات جی پی تییەکی تەندروستی دامەزرا. مانگی یەکی ئەم ساڵ کۆمپانیای OpenAI ژیرییەکی دەستکردی بۆ پرسیار و بابەتە تەندروستی و پزیشکییەکان دانا، بەڵام هێشتا پسپۆڕان هۆشداری جیدی لەبارەیەوە دەدەن.