رووداو - تەندروستی
لە پێشانگەیەکی ئەمریکا سەگەڕۆبۆتێک بۆ تووشبووانی ئەڵزهایمەر دروستدەکرێت و سەگەڕۆبۆتەکە هاوشێوەی سەگێکی ئاسایی هەستەوەری تێدایە و بزەش دەکات.
لە پێشانگەی CESـی لە ئەمریکا سەگەڕۆبتێک بە ناوی تۆمبۆت نیشاندرا کە هاوشێوەی سەگێکی ماڵی مامەڵە دەکات و کۆمپانیای بەرهەمهێنەر دەڵێ، بۆ ئەو کەسانە دروستکراوە کە حەز دەکەن ئاژەڵی ماڵی بەخێوبکەن، بەڵام توانایان نییە، جا بەهۆی ئەوەی بۆیان ناگونجێت یاخود نەخۆشییەکیان هەیە.
تۆم ستیڤنز، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای دروستکەری سەگەڕۆبۆتەکەیە و دەڵێت: دایکم تووشبووی لەبیرچوونەوە بوو، پێی نەدەکرا سەگ بەخێوبکات، بەڵام دەیتوانی مامەڵە لەگەڵ سەگەڕۆبۆت بکات و هێمنی پێببەخشێت.
سەگەڕۆبۆتییەکە بە هەستەوەرەکان داپۆشراوە، لە هەر کوێیەکەوە دەستی لێبدرێت، وەڵامی دەبێت و تەنانەت بزەش دەکات.
تائێستا ئەم سەگەڕۆبۆتە نەخراوەتە بازاڕەوە، بەڵام پلان هەیە لە نیوەی ئەم ساڵدا بە فەرمی ئاشکرا بکرێت، چونکە هەر ئێستا زیاتر لە 20 هەزار کڕیار لە 116 وڵاتەوە ناویان تۆمار کردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ