رووداو - تەندروستی
لە پۆدکاستی ئەم هەفتەیەی کلینیکاست کە د. هونەر رێبوار پێشکێشی دەکات، باس لە دوو بەراورد کاری کرا، ئەویش خۆراک و دەرمانە، جەخت لەوە کرایەوە خۆراک بە هیچ جۆرێک جێی دەرمان ناگرێتەوە بۆ چارەسەری نەخۆشی.
واتە نابێت کەسێک سیر و پیاز بخوات و بڵێت، ئیتر پێویستیم بە دەرمانەکانی شلکردنەوەی خوێن و دڵ نییە. د. هونەر رێبوار دەڵێت: سیر یان هەر خۆراکێکی دیکە نابنە جێگرەوەی دەرمان و نابێت واز لە دەرمانەکانی خوێنشلکردنەوە بهێندرێت و سیر بخورێت.
میوانەکە د. سەڵاح شنگالییە کە پسپۆڕی وردی دڵ و قەستەرەیە و دەڵێت: کێشەیەکی زۆر گەورەیە تاک باوەڕی بە زانستی سەردەم نەبێت و زانست بەتایبەت زانستی پزیشکی سەلمێندراوە و پێویستە جێبەجێ بکرێت.
بەگوتەی د. سەڵاح شنگالی، هیچ خۆراکێک ناگات بە کاریگەریی دەرمان بۆ چارەسەر و کەمکردنەوەی نیشانەی نەخۆشی و نابێت بۆ چارەسەری نەخۆشی دەرمان نەخورێت و پەنا ببرێتە بەر خۆراک.
ئەوەش باس کرا کە سیر سوودی زۆری هەیە بۆ دڵ و لوولەکانی خوێن، بەڵام دەبێت بە بەردەوامی بخورێت و سیر هێندەی حەب کاریگەریی نییە بۆ شلکردنەوەی خوێن.
لەنێو پۆدکاستەکە گوترا ''1+1 ناکاتە 2'' بزانە بۆ؟
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ