ژمارەی گیانلەدەستدان بە تای خوێنبەربوون بەرزبووەوە؛ 'زۆرترینی لە کەرکووکە'

07-05-2025
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایدەگەیێنێت، 8 مردن و 54 تووشبووی نەخۆشیی تای خوێنبەربوون لە عێراق تۆمار کراون، "زۆرترین مردن لە کەرکووک تۆمار کراوە."
 
دکتۆر سەیف بەدر، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە 7ی ئایاری 2025 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە سەرەتای ئەم ساڵەوە 54 تووشبووی تای خوێنبەربوون لە عێراق تۆمار کراون، کە 8یان مردوون.
 
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق دەڵێت، زۆرترین تووشبوو لە پارێزگای زیقار تۆمار کراون، کە 17 تووشبووە.
 
زۆرترین مردنیش لە کەرکووکە. سامان یابە، گوتەبێژی تەندروستیی کەرکووک، ئەمڕۆ چوارشەممە 7ی ئایاری 2025 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەم ساڵ لە کەرکووک 5 تووشبووی تای خوێنبەربوون تۆمار کراون، کە چواریان مردوون و ئەوەی دیکەش چاک بووەتەوە؛ هیچ تووشبوویەکی دیکەش تۆمار نەکراوە.
 
تای خوێنبەربوون بە چەند رێگەیەک دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ، دەکرێت مرۆڤ بە سووکی تووشی ببێت و لە هەندێک دۆخدا دەبێتە هۆی گیانلەدەستدانی. رێکخراوی تەندروستیی جیهانی دەڵێت، "مردن لەنێو تووشبووان 10% بۆ 40%ـە."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە