رێژەی منداڵبوون لە ئەمریکا بەرزبووەتەوە؛ خانمانی سەروو 30 ساڵان زۆرترین منداڵیان بووە

07-05-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

ناوەندی کۆنتڕۆڵ و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان CDC لە ئەمریکا ئاشکرای دەکات، لە ساڵی 2024 بەراورد بە ساڵی 2023 نزیکەی 2٪ رێژەی منداڵبوون زیادبووە، ''پێشکەوتنە پزیشکییەکان هۆکارێکییەتی''.
 
ناوەندی کۆنتڕۆڵ و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان رایدەگەیێنێت، دایکانی سەروو 30 ساڵان زۆرترین ئەوانەن کە زۆرترین منداڵیان بووە و رێژەی منداڵبوونیان لە وڵاتەکە بەرز کردووەتەوە، ئەوەش بەهۆی پێشکەوتنی شێوازی ژیان و تەکنەلۆژیای دروستکردنی منداڵ تەمەن زۆرەکانی خانمان.
 
ئەو ناوەندە ئەوەش دەردەخات، خانمانی 20 بۆ 25 ساڵان کەمترین منداڵیان هەیە، لەبەر ئەوەی دەیانەوێت لە تەمەنەکانی دوای 30 بۆ 35 ساڵان منداڵ دروستبکەن.
 
ئێمیلی ئۆستەر، دامەزرێنەری کۆمپانیای ParentData دەڵێت: پێشکەوتنی بواری پزیشکی لە دروستکردنی منداڵ و فەراهمکردنی ژینگەیەکی تەندروست بۆ خانمان وایکردووە بەشێک بێت لە زیادکردنی تەمەنی منداڵبوون و ئومێدێک بێت بۆ خانمانی سەروو 30 ساڵان کە منداڵیان ببێت.
 
ئەو دەڵێت، یەکێک لە رێگەچارەکان پیتاندنی منداڵی بلوورییە. {هەموو شتێک لەسەر منداڵی بلووری بزانە}.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە